گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سلێمانی؛ ئەو شوێنانەی ئۆتۆمبێلی بەنزین دەگۆڕن بۆ غاز داخران

2019.09.24 - 15:47
App store icon Play store icon Play store icon
سلێمانی؛ ئەو شوێنانەی ئۆتۆمبێلی بەنزین دەگۆڕن بۆ غاز داخران

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ، 13 شوێنی گۆڕینی سیستمی ئۆتۆمبێل لە بەنزینەوە بۆ غاز لە سلێمانی داخران و ئەندامێکی لیژنەی سوتەمەنی و کانزاکانیش دەڵێت، بڕیارەکە بۆ سەلامەتی هاووڵاتیان دراوە، چونکە بەهۆی ئەو سیستمەوە چەند ئۆتۆمبێلێک ئاگریان گرتووە. . محەمەد جەعفەر، سەرۆکی لیژنەی سیستمی غاز لە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند:" داخستنی ئەو شوێنانە بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ بووە، بۆ پاراستنی سەلامەتی هاووڵاتیان، چونکە بەهۆی ئەو سیستمەوە چەند ئۆتۆمبێلێک ئاگریان گرتووە". . وتیشی، شوێنەکان دادەخرێن تا ئەو کاتەی مۆڵەت و رێنمایی نوێ بەکاردەهێنن. . محەمەد جەعفەر جەختیشیکردەوە، سەرجەم ئەو شوێنانە دەبێت بڕوانامەی ئایزۆیان هەبێت و ئەندازیاری خۆماڵیش سەرپەرشتی کارەکانیان بکات. . پێشتریش لە پارێزگای هەولێر، هەمان ئەو ڕێکارانە بەرامبەر بەو شوێنانە گیرانەبەر و داخران. .