گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دیمى مۆر لە کتێبەکەیدا وردەکارى دەستدرێژیکردنە سەرى دەگێڕێتەوە

2019.09.24 - 15:03
دیمى مۆر لە کتێبەکەیدا وردەکارى دەستدرێژیکردنە سەرى دەگێڕێتەوە
ناس کورد- دیمی مۆر، ئەستێرەی بەناوبانگی هۆلیود، کتێبێک دەربارەی ژیانی بڵاودەکاتەوە و تیایدا باس لە قۆناغی منداڵێتی خۆی دەکات و چۆن دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر، پێشبینی دەکرێت کتێبەکە مشتومڕێکى زۆر بنێتەوە و لە بازاڕەکانیشدا فڕۆشێکی زۆرى هەبێت. . دیمی مۆر، ژنە ئەکتەری ئەمریکی تەمەن 56 ساڵ، لە کتێبەکەیدا باس لە ژیانی منداڵێتی خۆی دەکات، ئەوەش  ئاشکرا دەکات کە لە تەمەنی 15 ساڵیدا  دووچاری دەستدرێژی سێکسی بووەتەوە لەسەر دەستی پیاوێکی بە تەمەن. چاودێران پێیانوایە کتێبەکەی مۆر خوێنەرێکی زۆری دەبێت و لە بازاڕەکانیشدا ئە گەری هەیە فڕۆشێکی زۆری هەبێت. . لە کتێبەکەدا مۆر، باسی ژیانی خۆیی و دایکی دەکات، ئاماژە بەوەش دەکات کە دایکی و باوکی هەردووکیان ئالودەی خواردنەوە کهولییەکان بوون، جەختی لەوەشکردووەتەوە کە زۆرجار دایکی لەگەڵ خۆیدا بردوویەتى بۆ باڕەکان بۆ ئەوەی سەرنجی پیاوان ڕابکێشێت. . مۆر، لە کتێبەکەیدا ئەوە دەگێڕێتەوە کە چۆن لە تەمەنی15 ساڵیدا دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر لەلایەن پیاوێکی پیرەوە، لە دوایشدا باس لەوە دەکات کە چەند ئازاری چەشتووە کاتێک ئەو پیاوە سوکایەتی پێکردووە پێی وتووە ئەو لەلایەن دایکییەو فڕۆشراو بە بڕی 500 دۆلار. . مۆر، لە کتێبەکەیدا هەوڵدەدات پاساوێک بۆ دایکی بدۆزێتەوە، لە هەمانکاتیشدا دەپرسێت ئایا دایکی بۆ وایکردووە، لە دوایشدا دەڵێت "بڕوا ناکەم دایکم ئەم کارەی کردبێت، بەڵام دڵنیام دەرفەتێکی داوە بۆ ئەوەی من ئازارم پێبگات". . نەهامەتیەکانی دیمی مۆر، لەوێدا کۆتایی نەهاتووە، بەڵکو لە تەمەنی 12 ساڵیدا دەبێتە فریادڕەسی دایکی کاتێک دەیەوێت لە ڕێگەی حەپ خواردنەوە خۆی بکوژێت، مۆر باس لەوە دەکات  کە چۆن بە پەنجەکانی ئەو حەپانەی لە ناو قوڕگ ودەمی دایکی دەرهێناوە. . هەروەها مۆر لە کتێبەکەیدا نیگەرانی خۆی نیشانداوە لەوەی کە ماوەیەکی زۆر وا تێگەیشتبوو کە ئەو پیاوەی لەگەڵیان دەژیا باوکیەتی، بەڵام لە دوایدا بۆی دەرکەوتووە کە ئەو پیاوە باوکی نییە و تەنها مێردی دایکیەتی. . مۆڕ، سەرەڕای نەهامەتییەکانی ژیانی کە بەشێکی هەرە زۆری دایکی تێدا رۆڵى هەبووە ، لەگەڵ دایکی ئاشت دەبێتەوە پێش ئەوەی کۆچی دوایی بکات لە ساڵی 1998. .