گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ لەمەولا پێداویستییەکانی پێشمەرگە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دابین دەکرێت

2019.09.24 - 13:46
بۆ لەمەولا پێداویستییەکانی پێشمەرگە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە دابین دەکرێت
ناس کورد- شەهرام عەزیز   لە پەرلەمانی عێراق پڕۆژەی یاسای دەستەی پیشەسازی لەشکری پەسەندکرا و هێزی پێشمەرگەش دەگرێتەوە، ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت "چیتر سەرجەم پێداویستییەکانی پێشمەرگە لە چەک و تەقەمەنی و خۆراک لەسەر حکومەتی عێراق دەبێت". . ناسڕ یوسف، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بە ناس کوردی ڕاگەیاند :"دوێنێ (دووشەممە) پڕۆژە یاسای پیشەسازی لەشکری هاتە پەرلەمان دەنگی لەسەر درا، کە بریتییە لە یاسای دابینکردنی پێداویستییەکانی هێزە چەکدارەکان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە". . وتیشى، توانیویانە هێزی پێشمەرگەش لە پڕۆژە یاساکەدا زیاد بکەن، کە هەموو ئەو پێداویستیانەی بۆ هێزەکانی دیکەی عێراق دابین دەکرێت بۆ پێشمەرگەش دابین دەکرێت، وەک پێداویستی چەک و تەقەمەنی و خۆراک "ئازووقە" و جلوبەرگ. . ناسڕ یوسف روونیکردەوە، جگە لەوە لیژنەیەک پێکهێندرابوو کە نوێنەری سەرجەم هێزە جیاوازەکانی عێراقی تێدا بوو، جگە لە پێشمەرگە، بەڵام داوایان کردووە هێزی پێشمەرگەش نوێنەری هەبێت و داواکەش قبوڵکراوە و نوێنەری هێزی پێشمەرگەش بۆ لیژنەکە زیاد کراوە. .