گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ: ئەگەر دادپەروەری هەبێت من شایەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیم

2019.09.24 - 10:43
ترەمپ: ئەگەر دادپەروەری هەبێت من شایەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیم
ناس کورد- دۆناڵد تڕەمپ، لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند، ئەگەر براوەی خەڵاتی نۆبڵ بە دادپەروەری دیاری بکرێت ئەوا ئەو شایەنی وەرگرتنی نۆبڵی ئاشتییە، لەو بڕوایەشدایە باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، بە  رێکەوت خەڵاتەکەی پێدراوە. . دۆناڵد تڕەمپ، سەرۆکی ئەمریکا کە بە لێدوانە سەیر و سەمەرەکانى ناسراوە، لە نوێترین لێدوانیدا لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند :"من شایەنی بردنەوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیم، بەڵام لیژنەی دابەشکردنی ئەو خەڵاتە دادپەروەر نین". . هاوکات دەربارەی ئەوەی کۆمیتەی نۆبڵ ڕایگەیاند کە لە ساڵی 2009 ئۆباما لە ماوەیەکی کەمدا دوای دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ئەمریکا توانیویەتی خەڵاتەکە بەدەستبهێنێت، تڕەمپ ئەو ڕووداوەی بە چاوەڕواننەکراو ناوبرد. . ئاماژەی بەوەشکرد : "ساڵی 2009 هەر دوای هەڵبژاردنی ئۆباما بە سەرۆکی ئەمریکا، خەڵاتەکەیان بەخشی پێی، هەرچەندە هیچ شتێکیان دەربارەی ئەو نەدەزانی، کە ئەوەش شتێکی زۆر سەیر و چاوەڕواننەکراوبوو". .