گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆکوەزیرانى بەڕیتانیا پێشنیازێک لەبارەى ئێرانەوە دەخاتەڕو ترەمپیش پێشوازى لێدەکات

2019.09.23 - 22:12
سەرۆکوەزیرانى بەڕیتانیا پێشنیازێک لەبارەى ئێرانەوە دەخاتەڕو ترەمپیش پێشوازى لێدەکات
ناس کورد- بەدەر لە هەڵوێستەکانی ئەمریکا بەرامبەر ئێران، بەتایبەتی دوای هێرشەکانی ئەم دواییەی سەر کۆمپانیا ئارامکۆی سعودی، لە ئێستادا بەریتانیا و فەرەنسا لە هەوڵی ئەوەدان گرژییەکان لە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست لە ئاستێکدا قەتیس بکەن و وڕێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ ئێراندا واژوو بکرێت. , ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی نەتەوەیکگرتووەکان لە نیویۆرک، بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند: "دوای ئەوەی ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆکی ئێران کۆبومەوە، سبەی سێشەممە، لەگەڵ سەرۆک ترەمپ کۆدەبمەوە وهەوڵدەدین دۆخەکە هێوربکەینەوە". , هاوکات، بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، لە نوێترین کاردانەوەدا، ڕایگەیاند، ئەو ڕێککەوتنەی کە پێشتر لەگەڵ ئێراندا کراوە سەبارەت بە چالاکییە ئەتۆمییەکان بەسەرچوە، پێویستە ڕێککەوتنێکی دیکە لەگەڵ ئێران لەوباریەوە واژوو بکرێت. , دواى ماوەبەکى زۆر کورت لە پێشنیارەکەى سەرۆکوەزیرانى بەڕیتانیا، ترەمپ وەڵامی پیشنیارەکەی دایەوە و پێشوازی لێکرد. , ئەمە لەکاتێکدایە، محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئێزگەی نیشتیمانی ئەمریکا جەختی لەوەکردووەتەوە: "ئەمریکا ناتوانێت بەهیچ شێوەیەک چۆک بە ئێران دابدات". , وەزیری دەرەوەی ئێران ئەوەشی خستەوەتەڕو، فشارەکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران هیچ سودێکی نابێت، بەڵکو پێویستە لەسەر ئەمریکا بەڕێزەوە مامەڵە لەگەڵ ئێراندا بکات. , ,