گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیرى دارایی: هەرێم دەیەوێت بەڕوى عێراقدا بکرێتەوە

2019.09.23 - 20:35
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیرى دارایی: هەرێم دەیەوێت بەڕوى عێراقدا بکرێتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزیری دارایی هەرێم ئاشکرایکرد، ئامانجی حکومەتی هەرێم ڕێککەوتنە لەگەڵ بەغدا، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و ئەو قەیرانە داراییەشی لە هەریم هەیە، هاوکات ئەڵمانیاش بەنیازە چەندین وەبەرهێن بهێنێتە هەرێم بۆ بوژاندنەوەی ئابوری. , ئەمڕۆ دووشەممە 23ى ئەیلولی 2019 ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم لەگەڵ باربارا شوماخەر، كونسوڵی ئەڵمانیا بۆ كاروباری سیاسی، ئابوری و یارمەتی مرۆیی کۆبوەوە و ڕایگەیاند: "هەرێمی كوردستان ئامانجی ئەوەیە كرانەوە بە ڕووی عێراقدا هەبێت، تاوەكو بتوانین كێشەكانی نێوانمان بە ڕێگەی گفتوگۆ چارەسەر بكەین و بگەینە دەرئەنجامێك كە خزمەت بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان بكات". , وەزیری دارایی هەرێم ئەوەشى خستوەتەڕو، ئەو قەیرانەی ئێستا هەرێمی كوردستانی تێدایە، بەهۆی ئەوەیە لە ساڵی 2014ەوە بودجەی هەرێم كە مافێكی دەستوری گەلی كوردە، لەلایەن حكومەتی بەغداوە بڕاوە. , ئاوات شێخ جەناب ئاماژەی بەوەشکردووە: "لە كابینەی نۆدا دەمانەوێت ئەو كێشانە نەمێنێت و وەكو هاوڵاتییەكی خاوەن دەستور و ماف سەیری هاوڵاتیانی هەرێم بكرێت". , هاوکات باربارا شوماخەر، كونسوڵی ئەڵمانیا بۆ كاروباری سیاسی، ئابوری و یارمەتی مرۆیی، ڕایگەیاند، حكومەتی ئەڵمانیا ئامادەیە بۆ بوژاندنەوەی ئابوری هەرێمی كوردستان چەندین وەبەرهێن بهێنێتە هەرێمی كوردستان و لەسەرجەم بوارەكاندا خزمەتی هەرێمی كوردستان بكەن. , ,