گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە کاتژمێرێکدا 72 گەشتی لێوە ئەنجام دەدرێت

چەند ڕۆژێک پێش کردنەوەی.. گەورەترین فڕۆکەخانەی جیهان ببینە (وێنە)

2019.09.23 - 20:18
App store icon Play store icon Play store icon
چەند ڕۆژێک پێش کردنەوەی.. گەورەترین فڕۆکەخانەی جیهان ببینە (وێنە)

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد – چین بە کردنەوەی فڕۆکەخانەیەکی زەبەلاح جیهانی سەرسامکردوە کە ئەندازیارێکی عێراقی دیزاینەکەى ئەنجامداوە. . ڕۆژی (دووشەممەی داهاتوو 30ی ئەیلولی 2019)، چین گەورەترین فڕۆکەخانە لەسەر ئاستی جیهان لە پەکینی پایتەخت بەناوی "پەکین داخیگ"ی نێودەوڵەتی، دەکاتەوە. . ماڵپەری سەنی چینی ڕایگەیاند"فڕۆکەخانەکە یەک ڕۆژ پێش رۆژی یادی سەربەخۆیی نیشتیمانی چین دەکرێتەوە و یەکەمین گەشت کە لەو فڕۆکەخانەیەوە دەستپێدەکات، بۆ فڕۆکەخانەی هۆنگ کۆنگە و لەڕێگای ‌هێڵی فڕۆکەوانی چینەوە ئەنجام دەدەرێت". . بەگوێرەى ماڵپەر سەن، فڕۆکەخانەکە لەسەر ڕووبەری نزیکەی یەک ملیۆن مەتر چوارگۆشە دروستکراوە کە هێندەی 140 یاریگای تۆپی پێ دەبێت. . فڕۆکەخانەکە خاوەنی حەوت بورجی چاودێرییە و لەئێستادا چوار بورجیان کراونەتەوە، لەوێوە ڕێنمایی فڕین و نیشتنەوە بە فڕۆکەکان دەدەن و لەداهاتووشدا پلانی ئەوەی هەیە کە هەر حەوت بورجەکە بکەوێتە کار واتە لە حەوت ڕێڕەوی جیاوازەوە فڕۆکە دەتوانێت بفڕێت و بنیشێتەوە. . فراوانکردنی فڕۆکەخانەکە بەردەوام دەبێت و بەپێی پێشبینییەکانی بەرپرسانی فڕۆکەخانەکە تا ساڵی 2025 لەو فڕۆکەخانەیەدا لە هەر ساڵێکدا 72 ملیۆن گەشتیارى دەبێت و هەروەها 630 هەزار گەشتی دەبێت، واتە لە هەر ڕۆژێکدا 1735 گەشت و هەر کاتژمێرێکیش 72 گەشتی لێوە ئەنجام دەدرێت. . پای هۆنگ بەڕێوبەری گشتی پڕۆژەکە وتى"فڕۆکەخانەکە 11 ملیار دۆلاری تێچووە  و نەخشەی فڕۆکەخانەکەش لەلایەن خاتو زەها حەدیدی ئەندازیاری عێراقیەوە دروستکراوە کە لەساڵی 2016 کۆچی دوایی کرد". . پای هۆنگ باسی لەوەکردوە "فڕۆکەخانەکە 28 میل دوورە لە ناوەندی پەکینی پایتەختەوە و فڕۆکەخانەکەش دەبێتە گەورەترین ناوەندی گواستنەوە لەسەرتاسەری جیهاندا بۆ گواستنەوەی گەشتیاران و گواستنەوەی کەلوپەل". . یەکێکى دیکە لەو نوێکارییانەی کە کراوە لە فڕۆکەخانەکەدا لە سیستەمی پشکنینی گەستیاراندایە، هەر گەشتیارێک لەماوەی 3 بۆ 4 چرکەدا بە تەواوەتی پشکنینی بۆ دەکرێت لەڕێگای چەند ئامێرێکی تەکنەلۆجی و هەروەها پشکنین بە تیشکی ژێر سور، ئەوەش خێراترین سیستەمی پشکنینی گەشتیارییە لە جیهاندا". . هەروەها بۆ یەکەمجاریش بنکەی نیشتنەوە و بەجێهێشتنی فڕۆکەکان دوو نهۆم دەبێت و فڕۆکەکان لە نهۆمێکی جیاوازەوە دەفڕن و لە نهۆمێکی دیکەوە دەنیشنەوە. . بەم فڕۆکەخانەیەش چین پێش هەریەکە لە وڵاتەکانی قەتەر و ئیمارات دەکەوێت لە زۆرترین ڕێژەی گەشتیار لەسەر ئاستی جیهاندا.   .