گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

فەرمانەکە نایاساییە

نوسینگەى سلێمانیی پەرلەمانى عێراق داواى لێکۆڵینەوە لە فەرمانێکى قوباد تاڵەبانى دەکات

2019.09.23 - 20:14
نوسینگەى سلێمانیی پەرلەمانى عێراق داواى لێکۆڵینەوە لە فەرمانێکى قوباد تاڵەبانى دەکات
ناس کورد- نوسینگەی پەرلەمانی عێراق لە سلێمانی لە نوسراوێكدا داوای لە دەستەی دەستپاکی و داواکاری گشتی سلێمانی کردووە، بەدواداچوون بۆ فەرمانێکی "نایاسایی" قوباد تاڵەبانی بکەن و هەڵیبوەشێننەوە. , لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی دەستەی دەستپاکی و داواکاری گشتی سلێمانی کردووە، نوسینگەی پەرلەمانی عێراق لە سلێمانی ڕایگەیاندووە: "لەسەر داوای غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر پارێزگای سلێمانی، داوا دەکەین بەدواداچوون بکەن بۆ ئەو فەرمانە نایاساییەی جێگری سەرۆکوەزیرانى هەرێم و کار بۆ هەڵوەشاندنەوەی بکەن و ڕێگەی یاسایی بەرانبەریان بگرنەبەر". , ئەو نوسراوەى نوسینگەى سلێمانى پەرلەمانى عێراق دواى ئەوە دێت، غالب محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی گۆڕان لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، بەپێی ئەو نوسراوە لە بەرواری 27ی حوزەیرانی 2019، بە واژووی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت، 270 هەزار تۆن چیمەنتۆی کارگەی تاسڵوجەی فرۆشتوە بە “فاروقی مەلا مستەفا” کە ئێستا ئیدارەی کارگەی چیمەنتۆکە دەکات. , ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکردبو، چیمەنتۆکە تۆنی بە 45 هەزار فرۆشراوە بەو خاوەن کۆمپانیایە و پارەکەشی کردوویەتییە زیاتر لە نۆ ملیار و 720 ملیۆن دینار، کە بە چەک تەسلیمی بکات، کە تەنها لە چەک گۆڕینەوەکە زیاتر لە شەش ملیون دولاری دەست کەوتوە. , پەرلەمانتارەکەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق داواشی لە لایەنی پەیوەندیدارەکا کردبوو، بە تایبەتی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری بازرگانی و لیژنەی پیشەسازی پەرلەمانی کوردستان، ڕێگری لە “تاڵان بردنی” سامانی میلەت بکەن. , ,