کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- شەهرام عەزیز لە بەردەم کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی ڕووداوێکی تەقەکردن ڕوویدا و بەهۆیەوە کوڕ و باوکێک برینداربوون و بەوتەى پۆلیسى سلێمانى تائێستا تەقەکەرەکان دەستگیر نەکراوون. . سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ناس کوردی ڕاگەیاند :"ئێوارەی ئەمڕۆ (دووشەممە، 23ى ئەیلوولى 2019) لە بەردەم کەمپی نوێی زانکۆی سلێمانی بەهۆی ڕووداوێکی تەقەکردنەوە کوڕ و باوکێک برینداربوون و گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانە و باری تەندروستیان جێگیرە". . وتیشی، ڕووداوەکە پەیوەندی بە کێشەیەکی پێشتری ئەو دوو بنەماڵەیەوە هەیە، واتە لەنێوان ئەو کوڕ و باوکە و ئەو کەسانەی تەقەیان کردووە. . سەرکەوت ئەحمەد، ئاماژەی بەوەشكرد، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارەکان دەرچووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە، بەڵام تائێستا هیچ کەسێک لەسەر ئەو رووداوە دەستگیرنەکراوە. .