گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتی و یه‌كێتی له‌ شاری هه‌ولێر له‌ كۆبوونه‌وه‌دان [وێنە]

2019.09.23 - 16:51
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی و یه‌كێتی له‌ شاری هه‌ولێر له‌ كۆبوونه‌وه‌دان [وێنە]

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد - شاندی باڵای مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی له‌ شاری هه‌ولێر له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی ده‌ستیپێكردووه‌ و له‌ ئێستادا له‌ كۆبوونه‌وه‌دان. . ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 23ی ئەیلولی 2019، شاندێكی باڵای پارتی به‌سه‌رۆكایه‌تی فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سه‌ردانی باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كرد و له‌ ئێستاشدا له‌گه‌ڵ شاندێكی ئه‌و حزبه‌ بە سەرۆکایەتی ئەرسەلان بایز له‌ كۆبوونه‌وه‌دان. . كۆبوونه‌وه‌كه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو له‌ بازگه‌ی سماقوڵی رێگری له‌ مه‌حمود سه‌نگاوی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی كرا و داتریش ته‌قه‌ له‌ باره‌گای لقی چواری پارتی له‌ سلێمانی و كۆمیته‌ی چوار و پێنجی یه‌كێتی له‌ هه‌ولێر كرا. .