گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ ساڵى 2020 خوێندکار وەردەگیرێت

زانکۆى ئەمریکیی سلێمانى و زانکۆى ئەریزۆنیا پرۆگرامێکى هاوبەشی خوێندنیان ڕاگەیاند

2019.09.23 - 17:15
App store icon Play store icon Play store icon
زانکۆى ئەمریکیی سلێمانى و زانکۆى ئەریزۆنیا پرۆگرامێکى هاوبەشی خوێندنیان ڕاگەیاند

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- زانکۆى ئەمریکیی سلێمانى، بوە دەستەخوشکى زانکۆى ئەریزۆنیاى ئەمریکى و پێکەوە پرۆگرامێکى خوێندنیان ڕاگەیاندووە، ماوەى دوو ساڵیشە کار بۆ ڕێککەوتنە دەکەن. , لە ڕاگەیەندراوێکدا، زانکۆى ئەمریکیى سلێمانى ئاماژەى بەوەکردووە: "زانکۆی ئەمریکی لە عێراق سلێمانی و زانکۆی ئەریزۆنا دەستپێکردنی یەکەم دەرفەتی خوێندنی دوو بڕوانامەییان راگەیاند، کە بەم دواییانە لەلایەن (ئەنجومەنی متمانەبەخشین بە پرۆگرامەکانی ئەندازیاری و تەکنەلۆجیا)وە متمانەی دراوەتێ". , ئەو بڕوانامەیەش، بوار بۆ ئەو فێرخوازانە دەڕەخسێنێت کە خوازیاری خوێندنن لە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی، تا ببنە خاوەنی بەرزترین بڕوانامەی ئەندازیاری لە عێراق و کوردستان. , ئەو فێرخوازانەی لە بەرایی پاییزی ساڵی 2020ەوە ناویان لە زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی تۆمار دەکەن لەو بەرنامەیە، دەتوانن بڕوانامەی دواڵ لە ئەندازیاری شارستانی و میکانیکیدا، لە زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی و زانکۆی ئەریزۆنا بەدەست بهێنن. , لە ڕاگەیەندراوەکەى زانکۆى ئەمریکیى سلێمانیدا ئاماژە بەوەشکراوە، لەچوارچێوەی ئەو هاوبەشییە نوێیەی نێوان هەردوو زانکۆدا، وانەبێژانی نێودەوڵەتی لە زانکۆی ئەمریکی لە عێراق، سلێمانی و مامۆستایانی بەناوبانگی ئەریزۆنا، وانەکان بەفێرخوازانی ئەم پرۆگرامە دەڵێنەوە. , هەروەها بڕیاریشە "کامپێکی زانکۆیی بچوککراوە"ەی سەربە زانکۆی ئەریزۆنا، لە حەرەمی زانکۆی ئەمریکیی سلێمانیدا دابمەزرێت، بەمەبەستی پێشکەشکردنی وانەکانی ئەو پرۆگرامە کە جێگەی متمانەی "ئەنجومەنی متمانەبەخشین بەپرۆگرامەکانی ئەندازیاری و تەکنەلۆجیا". , ناوی ئەو فێرخوازانەشى کە بەشدار دەبن لەو پرۆگرامە، لە هەردوو دامەزراوەکە (زانکۆی ئەمریکیی سلێمانی و زانکۆی ئەریزۆنا) تۆمار دەکرێت، لەکاتی دەرچونیشیاندا دەبنە خاوەنی بڕوانامەی بە کالۆریۆسی دووانی لە هەردوو زانکۆکەوە. , زانکۆی ئەریزۆنا ساڵی 1855 دامەزراوە، بایەخ بەتوێژینەوە دەدات، بەپێی ئەو ریزبەندییەی لەلایەن سەنتەری نێودەوڵەتیی پۆلێنکردنی زانکۆکانەوە ئەنجام دراوە، لە پلەی 52هەمیندایە لەسەر ئاستی جیهان. , ,