کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- سەرچاوەیەکى ئەمنى لە پارێزگاى کەربەلا ڕایگەیاند، تەرمى کچێک لەناو زبڵ و خاشاکدا دۆزراوەتەوە، دواى ئەوەى خنکێنراوە. . سەرچاوەکە ئەمڕۆ دووشەممە 23ى ئەیلولى 2019 بە ناس کوردى ڕاگەیاند "هێزە ئەمنییەکان ئاگادارکراونەتەوە لە ڕوودانى تاوانێکى کوشتن لە دەروبەرى گەڕەکێکى کەربەلا و هێزێکى تایبەت چوونەتە شوێنەکە". . وتیشى "هێزەکە تەرمى کچێکى تەەن 23 ساڵیان دۆزیوەتەوە لەناو زبڵ و خاشاکى ناوچەکەدا و ئاسەوارى خوێن بەسەریەوە بووە و دەمیشى بەسترابوو". . سەرچاوەکە ئاماژەى بەوەشکرد، تیمێکى پۆلیس پێکهێنراوە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە لەبارەى تاوانەکەوە.