گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چەمچەماڵ..لەسەر دۆسیەی كوشتنی ژنێك پێنج تۆمەتبار دەستگیركران

2019.09.23 - 10:47
چەمچەماڵ..لەسەر دۆسیەی كوشتنی ژنێك پێنج تۆمەتبار دەستگیركران
ناس کورد- پۆلیسى سلێمانى ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی شۆڕشی سەربەبەشی پۆلیسی چەمچەماڵ پێنج تۆمەتباریان لەسەر دۆسیەی كوشتنی ژنێك دەستگیركردووە. . پۆلیسى سلێمانى، ئەمڕۆ دووشەممە 23ى ئەیلولى 2019 لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە،  ڕۆژی 7-9-2019 تەرمی هاوڵاتی (ف، أ، ش) بەڕەگەز عەرەب، لەدایكبووی 1994 لە گوندێكی سەربەناحیەی شۆڕش دۆزرایەوە. . باسى لەوەشکردووە، دوای بەدواچوون و لێكۆڵینەوەی هێزەكانی بنكەی پۆلیسی شۆڕش و وەرگرتنی فەرمانی دادوەر، توانرا پێنج تۆمەتبار دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر چەكێكی جۆری تاپڕدا. . لە ئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بەپێی ماددەی 406 لەیاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون. . بەپێی ڕاگەیەنراوەکەى پۆلیس، جگە لەو پێنج تۆمەتبارە، مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی چەمچەماڵ شەش تۆمەتباری دیکەیان بە تۆمەتى جیاجیا دەستگیركردووە، دەستیشیان گرتووە بەسەر چوار چەكی جۆری دەمانچە و دوو چەكی جۆری كڵاشینكۆف و پێنج ئۆتۆمبێلدا.