گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرۆک کۆماری عێراق و وەزیری دەرەوەى ئەمریکا ئارامکردنەوەى دۆخەکەیان تاوتوێکرد

2019.09.23 - 10:58
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆک کۆماری عێراق و وەزیری دەرەوەى ئەمریکا  ئارامکردنەوەى دۆخەکەیان  تاوتوێکرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-
لە پەراوێزی کۆبوونەوەى گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق و مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەى ئەمریکا کۆبوونەوە و تاوتوێی کێشە و قەیرانەکانى ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان کرد بە تایبەت بارگرژییەکانی ئەمریکا و ئێران.
.
لە ڕاگەیەنراوی سەرۆکایەتى کۆماری عێراقدا هاتووە، شەوی ڕابردوو، 22ی ئەیلولی 2019، لە نیویۆرک بەرهەم ساڵح پێشوازی لە مایک پۆمپیۆ کردووە و "باس لە بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان ھەردوو وڵات و دوا پێشھات و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیھان کرا."
.
ڕاگەیەنراوەکە دەشڵێت، بەرهەم ساڵح "جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە دایاڵۆگ و گفتوگۆ بێتە ئاراوە و بۆ ئارامکردنەوەی دۆخەکە دوور لە ناکۆکی و جەنگ."
.
هەروەها ئاماژەى بە "گرنگی چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە کرد، ھاوکات تیشک خستەنە سەر تەواوکردنی شەڕی دژ بە تیرۆر بۆ ھێنانە کایەی ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکە و جیھاندا."
.
دوێنێ شاندێکى عێراقی بە سەرۆکایەتى بەرهەم ساڵح، سەرۆکى کۆماری عێراق و بەشداریی سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتنە نیویۆرک بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەى ساڵانەى نەتەوە یەکگرتووەکان.
.
چاوەڕێ دەکرێت سەرۆک کۆماری عێراق وتاری عێراق لە کۆبوونەوەکەدا پێشکەش بکات و چاوی بە ژمارەیەک لە سەرۆکی وڵاتانی بەشداربوو بکەوێت.