گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سلێمانى.. تۆمەتبارانی رووداوی تەقەكردن لە لقی چوارى پارتى دەستگیرکران

2019.09.22 - 16:20
سلێمانى.. تۆمەتبارانی رووداوی تەقەكردن لە لقی چوارى پارتى دەستگیرکران
ئاسایشى گشتى سلێمانى راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بە دەستگیرکردنى تەقەکارانى سەر بارەگاى لقى ٤ى پارتى دیموکراتى کوردستان لە سلێمانى، دەکات. .   لە راگەیەندراوەکەى ئاسایشى سلێمانیدا، ئاماژە بەوە کراوە "دوای ئەوەی لەشەوی 19 لەسەر20ی 9ی 2019، سەعات 11:45 دەقیقە لەڕووداوێكدا چەند گولەیەك ئاڕاستەی بینای لقی 4ی پارتی دیموكراتی كوردستان لەشەقامی سالم كرا، هێزەكانمان بەسەرپەرشتی سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم و رێنمایی بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی راسپێردران بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە". . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر، توانرا لەماوەی كەمتر لە 48 سەعاتدا كەسی تەقەكەر لەگەڵ هاوكارەكەی دەستگیربكرێن و دانیان بەتاوانەكەدا ناوە. . راگەیەندراوەکەى ئاسایشی سلێمانی، جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە "جگە لەدەستگیركردنی تەقەكەرەكە و هاوكارەكە، دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەشدا گیراوە كە كارەكەی پێ ئەنجامدراوە كە لەجۆری لاندكرۆزەری ستەیشنە، هەروەها دەستبەر ئەو چەكەشدا گیراوە كە تەقەكەی پێكراوە كە لەجۆری (هۆك)ە". . ئاسایشى سلێمانى لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات "دوای لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەركەوتووە كەسەكان سەربەخۆ ئەو كارەیان ئەنجامداوەو لێكۆڵینەوەش لەگەڵیان بەردەوامەو بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت". .