کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد – بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان، دۆخى کەشوهەوا و پلەکانى گەرماى ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە. . بەپێی راگەیەنراوێکى کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش لە سەرجەم شارەکانی هەرێم گۆڕانکارییان بەسەردا دێت و زیاتر دادەبەزن. . بەگوێرەى پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ (شەممە)، پلەکانی گەرما لە هەولێر 36 پلە و لە سلێمانی 37 پلە و لە دهۆک 35 پلە و لە شاری کەرکوکیش 38 پلە دەبێ. . سەبارەت بە پلەکانى گەرماى سبەینێ (یەکشەممە، 22ی ئەیلولی 2019)، پلەکانی گەرما لەسەرجەم شارەکانی هەرێم نزم دەبنەوە و لە هەولێر 35 پلە و لە سلێمانی 36 پلە و لە دهۆک 34 پلە و لە کەرکوکیش 37 پلە دەبێت.