گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پۆلیسى سلێمانى: تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە پێنج فەرمانى دەستگیرکردنى هەبووە

2019.09.22 - 10:14
App store icon Play store icon Play store icon
پۆلیسى سلێمانى: تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە پێنج فەرمانى دەستگیرکردنى هەبووە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد-   پۆلیسى سلێمانى دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکى ڕاگەیاند، کە پێنج فەرمانى دەستگیرکردنى هەبووە. . بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس، دوای ئەوەی بنكەی پۆلیسی بەردەقارەمان زانیاری دەستكەوت لەسەر شوێنی تۆمەتبارێك كە چەند فەرمانێكی گرتنی هەیە ، مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی بەردە قارەمان لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكردوو توانرا شەوی 19ی 9ی 2019 تۆمەتبار ( ژ ، ح ، ح ) دەستگیربكرێت . . ئاماژە بەوەشکراوە، لەئێستادا تۆمەتبار بەفەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەكانی 444 و 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوە . . تۆمەتبارەکە لەهەریەكە لە بنكەی پۆلیسی بەردە قارەمان، دادگای تاوانەكانی سلێمانی، بنكەی پۆلیسی ئاشتی لە قەزای كۆیە، نەهێشتنی تاوانی كۆیە، بنكەی پۆلیسی سەرا لە سلێمانی، فەرمانی دەستگیرکردنى هەبووە .