ناس کورد-
هاوڵاتییەکى ئەمریکى لە ژێر ئاودا داواى هاوسەرگیریی لە خۆشەویستەکەى کرد، بەڵام بەهۆى نقوم بونییەوە لەناو ئاوەکەدا خنکا.
.
ستیڤن وێبهرى به‌ڕه‌گه‌ز ئه‌مریكى له‌گه‌ڵ كینشیا ئهنتوانى هاوڕێى لهكابینهیهكى گه‌شتیارى ژێر ده‌ریاى له‌ناوچه‌ى گه‌شتیارى مانتا نزیك كه‌ناراوه‌كانى دورگه‌ى بیمبا لهتهنزانیا یشتهجێى بوون، كه به‌مه‌به‌ستى به‌سه‌ربردنى كاتى پشوو گه‌شتى ناوچه‌كه‌یان کردبوو.
.
به‌پێى گرته ڤیدیۆییەک كه له‌لایه‌ن كینشیاوه تۆمار كراوه، ویبه‌ر ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ى كابینه‌كه و ده‌ستده‌كات بهمهلهوانى و بهدهورووبهرى كابینه‌كه‌دا ده‌سوڕیته‌وه و كاغه‌زێك بهدهستیهوهیهتى و داواى هاوسه‌رگیرى لههاوڕێكهى ده‌كات و پیشانى كیشنیاى ده‌دات، ئه‌ویش لهپهنجهرهى كابینه‌كه‌وه ڤیدیۆكه تۆمار ده‌كات، له‌و کاتەشدا ویبه‌ر نقوم دەبێت و ده‌خنكێت.
.
كیشنیشاى له هه‌ژمارى فهیسبوکەکەیهوه مه‌رگى هاوڕێکەى به‌هۆى خنكانه‌وه له‌ئاوه‌كه‌دا پشتڕاستده‌كاته‌وه و نوسیویهتى "ئیدى له‌و قوڵاییه‌دا ناتوانێت هه‌ناسه‌یه‌كى تر هه‌ڵمژێت و منیش وه‌ڵامى بده‌مه‌وه".
.
به‌ڕێوه‌به‌رى ناوچه گه‌شتیاریه‌كه ڕایگه‌یاندووه، ڕوداوه‌كه ڕۆژى پێنج شه‌ممه 19 ى ئه‌یلولى روویداوە، به‌هۆى ئه‌وه‌ى وێبه‌ر به‌ته‌نها خۆى و بێ ئاگادارى هیچ كه‌سێك مه‌له‌وانى كردووه و له‌ژێر ئاوه‌كه‌دا خنكاوه.
.
شه‌وى مانه‌وه‌ى گه‌شتیار له‌و ناوچه‌یه 1700 دۆلاره و كابینه‌كه‌ش بهقوڵاى ده‌یان مه‌تر له‌ژێر ئاودایه، پلانه‌كه‌ى ویبه‌ر و كینیشا چوار ڕۆژ مانه‌وه بووه له‌و ناوچه‌یه‌دا و له‌ڕۆژى سێ یه‌مدا ڕوداوى خنكانى ویبه‌ر ڕویداوه.
[playlist type="video" ids="135648"]