گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەساڵیادى دەستپێکردنى شەڕى ئێران و عێراقدا

ڕۆحانی: ئامادەین چاوپۆشی لە هەڵەی ڕابردووی دراوسێکانمان بکەین

2019.09.22 - 09:16
ڕۆحانی: ئامادەین چاوپۆشی لە هەڵەی ڕابردووی دراوسێکانمان بکەین
ناس کورد- حەسەن ڕۆحانى ئامادەیی وڵاتەکەى نیشاندا بۆ چاوپۆشیکردن لە هەڵەکانى رابردووى دراوسێکانیان، ئەمریکاشى تۆمەتبار کرد بەوەى بەردەوام "ناسەقامگیریی بۆ وڵاتان" دەهێنێت. . بەپێی ئاژانسى میهرى ئێرانى، حەسەن ڕۆحانى، سەرۆک کۆمارى ئێران ئەمڕۆ یەکشەممە 22ى ئەیلولى 2019، لە ڕێوڕەسمی ساڵانەى نمایشی سەربازی هێزە چەکدارەکانی ئێران، بەبۆنەى ساڵیادى دەستپێکردنى شەڕى ئێران و عێراق لە ساڵى 1980،  ڕایگەیاندووە " ئێمە دەستی هاوڕێیەتی بۆ دراوسێیەکانمان رادەکێشین و تەنانەت ئامادەین چاپۆشی لە هەڵەکانی ڕابردوویان بکەین". . وتیشى "ئەمساڵ بە ئومێدى هێنانەکایەى ئاشتى لە هورمز، بەشدارى لە کۆبوونەوەى نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەین". . ڕۆحانى جەختیکردەوە، لەهەر شوێنێکدا هێزی چەکداری ئێرانى لێبێت، ئاسایش لەو شوێنە بەدیدێت، "کاتێک هێزەکانمان چوونە پاڵ خەڵکی عێراق، سوریا، فەلەستین و لوبنان، ئاسایش و ئارامی بۆ ئەو وڵاتانە بەدیهێنا و توانیان تیرۆریستانی دڕندە لەو ناوچانە ڕیشەکێش بکەن". . ئەوەشى خستەڕوو "بوونى هێزە چەوسێنەرەکان لەسەروویانەوە ئەمریکا لە وڵاتان، بەردەوام کێشە و نا سەقامگیریی و بەتاڵانبردنی سەرچاوەکانیان بە دواوە بووە".