گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئه‌ردۆغان: ئەو چەکانەى ئەمریکا دەیداتە بە یەپەگە، بەپارەش بە ئێمەى نادات

2019.09.22 - 08:53
ئه‌ردۆغان: ئەو چەکانەى ئەمریکا دەیداتە بە یەپەگە، بەپارەش بە ئێمەى نادات
ناس کورد- ئه‌ردۆغان رایگەیاند، ئەمریکا ده‌یان تۆن بارهه‌ڵگر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستی بێبه‌رامبه‌ر بۆ یەپەگە دەنێرێت له‌ ژێر ناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا، به‌ڵام به‌ پاره‌ش ئه‌وانه‌ بە تورکیا ناده‌ن. . رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان، سەرۆک کۆمارى تورکیا لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند "باوه‌ڕم وایه‌ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه‌ له‌ باكور و باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا ده‌هاوێژرێن، تا راده‌یه‌كی جددیی پشتی رێكخراوی تیرۆریستیی ده‌شكێنێت". . له‌ وه‌ڵامی پرسیارێکدا لەبارەى وتەى به‌رپرسێىك پنتاگۆن کە ئاماژه‌ی به‌وه‌دابووو كه‌ ئه‌مریكا به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ ره‌وانه‌كردنی هاوكاری سه‌ربازی بۆ هه‌سه‌ده‌، ئه‌ردۆغان وتی "نامانه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا رووبه‌رووی یه‌كتر ببینه‌وه‌. به‌ڵام ناكرێت چاو له‌ هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بپۆشین بۆ رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌كان له‌ شوێنێك كه‌ بانگهێشت نه‌كراوه". . وتیشى "هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ یه‌په‌گه‌/په‌كه‌كه‌ روون و ئاشكرایه‌. چه‌ندین جار به‌ دۆناڵد تره‌مپ-م وتووه‌ ئێوه‌ به‌ ده‌یان تۆن بارهه‌ڵگر چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پێداویستی بێبه‌رامبه‌ر بۆ ئه‌وان ده‌نێرن له‌ ژێر ناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش، به‌ڵام به‌ پاره‌ش ئه‌وانه‌ بە ‌ئێمه‌ ناده‌ن". . ئه‌ردۆغان باسى لەوەشکرد، به‌رده‌وام "پڕوپاگه‌نده‌ی درۆ كراوه"‌ گوایه‌ ئەوان دژی داعش نین، لەکاتێکدا ئەوان به‌ روونی به‌ره‌نگاری داعش بوونەتە‌وه‌.