کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد – بەڕێوبەری گشتی باجی هەرێم، بەپێویستیدەزانێت یاساى باج لە هەرێمى کوردستان هەموار بکرێتەوە و ئاشکراشى دەکات "ژمارەیەک لە بازرگانى کورد خۆیان لە پێدانى باج دزیوەتەوە و بۆ دەرەوەى هەرێم هەڵهاتوون". . كهمال تهیب، بەڕێوبەری گشتی باجهكان له وهزارهتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ناس کوردی ڕاگەیاند"لە هەرێمی کوردستان یاسایەکی باجدان پەیڕەو دەکرێت کەبەڕێژەی جیاواز باج لە سەرمایەداران و خاوەن کۆمپانیاکان وەردەگیرێت، بەڵام ئەوەی کێشەیە ئەو یاسایەی بۆ باجدان دانراوە لە هەرێم زۆر کۆن بووە و پێویستی بە نوێکردنەوە و هەموارکردنەوە هەیە". . وتیشى، بەپێی ئەو یاسایە هەر کەس خانوی هەبێت و بیدات بە کرێ لەسەدا %9ی داهاتەکەی دەبێت وەکو باج بدات بەحکومەت و ئەو کەسانەشی کۆمپانیایان هەیە ڕێژەی باجدانەکەیان لەسەدا %15یە، هەروەها ئەو کۆمپانیانەشی کاری وەبەرهێنان دەکەن ماوەی 10 ساڵ باج نادەن و دوای ئەوە لەسەدا %15 باج دەدەن. . بەڕێوبەری گشتی باجهكان له وهزارهتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێم روونیدەکاتەوە، خۆ دزینەوە لەباجدان بۆتە دیاردە و جەخت دەکاتەوە، ئەگەر هەر سەرمایەدارێک بەحەزی خۆی بێت یەک دینار نادات بە باج، بۆیە ئەوان ڕێكاری زۆر توند بهرانبهر ئهو کەسانە دهگرنە بهر کە باج نادهن. . لەبارەى ئەو میکانیزمەى دەیگرنە بەر بەرامبەر ئەو کەسانەى خۆیان لە پێدانى باج دەدزنەوە، بەڕێوبەری گشتی باج له هەرێم ئاماژەى بەوە کرد، یهكهمجار ئاگادار دهكرێنهوە، ئهگهر نەچوون، لیژنهیهك دروستدەکەن و بڕی قهرزهكهی دهكرێته نووسراو، ئهگهر هەر نەچوون بۆ پێدانی باجەکە، ئاگاداری دووهم دهكرێنەوە و پاش ئاگادارکردنەوەی دووەم، سزا دەستپێدەکات و دەست بەسەر موڵک و ماڵی قەرزارەکەدا دەگیرێت، دواتریش وەزارەتی ناوخۆ ئاگادار دەکرێتەوە تا گەشتکردن لە کەسانی قەرزار قەدەغە بکات. . جەختیشى کردەوە "لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا دەست بە ڕێگریکردن لە گەشتکردنی چەند کەسێک کراوە و لەو بارەیەوە وەزارەتی ناوخۆ نووسراوی بۆ فڕۆکەخانەکان کردوە کە رێگری لە چەند کەسێک بکەن لە گەشتکردن کە ژمارەیان نزیکەی 7 کەس دەبێت". .