کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- پارێزەرى پێشووى ژنە کوژراوەکەى بەردەم دادگاى هەولێر زانیارى نوێ لەبارەى ئەو کەیسە بۆ ناس کورد دەخاتە ڕوو و ئاشکراى دەکات کەسوکارى ژنە کوژراوەکە سکاڵاى یاساییان لەدژى بکوژ تۆمارنەکردووە. . بڵند مسته‌فا، پارێزه‌رى پێشووى ژنه كوژراوه‌كه‌ى به‌رده‌م دادگاى هه‌ولێر به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند" بكوژ و كوژراوه‌كه ئامۆزاى یه‌كترین، دواى ڕوداوه‌كه بكوژه‌كه ده‌ستگیر كراوه، وته‌ى باوكى كوژراوه‌كه‌ش له‌دادگا وه‌رگیراوه به‌ڵام هیچ سكاڵایه‌كى له‌دژى بكوژه‌كه تۆمار نه‌كردووه و باوك و دایكى كوژراوه‌كه ته‌نازولیان لهكهیسهكهش كردووه". . ئاماژەى بەوەش کرد، له‌ئێستادا بکوژەکە ته‌نها به‌مافى گشتى ڕاگیراوه تا پڕۆسه‌ى لێكۆڵینه‌وه ته‌واو ده‌بێت و دواتریش دادگایى ده‌كرێت. . ئەو پارێزەرە روونیکردەوە تهنازولكردنى كه‌سوكارى كوژراوه‌كه له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه و تۆمار نه‌كردنى سكاڵا نابێتە هۆى ئەوەى بکوژ لە سزا دەربازى بێت و بەهۆى ئەوەى مافى گشتى لەسەرە بەدووریزانى بەهۆى تەنازولەکەوە مادەى زیندانیکردنى بکوژەکە بگۆڕدرێت بەو پێیەى پێشوه‌خته بكوژه‌كه خۆى بۆ تاوانه‌كه ئاماده كردووه و تاوانه‌كه بینراو بووه و له‌به‌رده‌م چاوى خه‌ڵكیدا ئه‌نجامدراوه. . ڕۆژى 1 ى ئه‌یلولى 2019 له‌به‌رده‌م بیناى دادگاى شارى هه‌ولێر و له‌میانى ڕایكردنى پڕۆسه‌ى دادگایى كردنیاندا به‌هۆى كێشه‌یه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى نێوانیانه‌وه، پیاوێك ده‌ستڕێژى گوله‌ى له‌ژنه‌كه‌ى كرد و به‌و هۆیه‌شه‌وه له‌به‌رده‌م دادگادا ژنه‌كه گیانى له‌ده‌ستدا. .