کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد – بڕیارە هەفتەی داهاتوو، سەرۆکى حکومەتى هەرێم فەرمانى دەستبەکاربوون بۆ ئایدن مەعروف دەربکات، تا وەک وەزیری هەرێم بۆ کاروبارەی پێکهاتەکان دەستبەکاربێت. . ئایدن مەعروف بە ناس کوردی ڕاگەیاند "بڕیارە ڕۆژی یەكشەممە، 22ی ئەیلولی 2019، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەشێوەیەكی فەرمی پۆستی وەزیری كاروباری پێكهاتەكان دیاری بكات". . ئایدن مەعروف ئاماژەی بەوەدا "بەپێی ئەوەی کە تا ئێستا ئاگادارکراومەتەوە، ڕەنگە ڕۆژی یەكشەممە وەكو وەزیری كاروباری پێكهاتەكان دیاریبكرێم و ئەركەكەشم دەستنیشان بكرێت". . كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سێ پلەی وەزیری هەرێمى لەخۆ دەگرێت، ڤالا فەرید ئەركی وەزیری هەرێم بۆ پەیوەندییەكانی نێوان حكومەت و پەرلەمانی پێسپێردراوە، لە كۆبوونەوەی چوارشەممەی رابردووى حكومەتیشدا، خالید شوانی، وەكو وەزیری هەرێم بۆ کاروبارى دانوستانەكانی نێوان عێراق و هەرێم دیاریكرا.