گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وتەبێژى یەکێتى: جێبەجێکردنى رێککەوتنەکەمان لەگەڵ پارتى گرەنتى درێژەپێدانیەتى

2019.09.20 - 20:50
وتەبێژى یەکێتى: جێبەجێکردنى رێککەوتنەکەمان لەگەڵ پارتى گرەنتى درێژەپێدانیەتى
ناس کورد- مەکتەبی سیاسی یەکێتى لە سلێمانى کۆبووەوە و وتەبێژى ئەو حزبە رایگەیاند، جێبەجێکردنى رێککەوتنەکەیان لەگەڵ پارتى گرەنتى درێژەپێدانیەتى. . له‌تیف شێخ عومه‌ر، وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند "ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم پێویسته‌ به‌وریایه‌وه‌ به‌رپرسیارێتى خۆیان له‌پاراستنی ئه‌من و ئاسایش جێبه‌جێ بكه‌ن". . له‌باره‌ی پشکى یەکێتى لە حکومەت بەپێی رێککەوتنەکەیان لەگەڵ پارتى،  له‌تیف شێخ عومه‌ر وتى "جێبه‌جێكردنی ناوه‌ڕۆكی رێكکه‌وتنی سیاسی و ئه‌و رێكکه‌وتنه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌كابینه‌ی نوێی حكومه‌ته‌وه‌ زه‌مانه‌تی درێژه‌ پێدانی رێكکه‌وتنه‌كانە‌،  ئێمە پابه‌ندی رێكکه‌وتنی خۆمان ده‌بین له‌گه‌ڵ پارتی". . له‌باره‌ی پرسی كه‌ركوكه‌وه‌، وتەبێژى یەکێتى وتى "رێكکه‌وتنێكمان هه‌یه‌ له‌باره‌ی كه‌ركوك، لیژنه‌یه‌كشمان هه‌یه‌ له‌وباره‌یه‌وه‌، كه‌ موتابعه‌ی ئه‌وه‌ بكات و چی پێویسته‌ بكرێت". . کۆبوونەوەکەى مەکتەبی سیاسی یەکێتى درێژەپێدەرى کۆبوونەوەکەى دوێنێى مەکتەبی سیاسی بوو کە بڕیار بوو لە هەولێر ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆى رێگرى لەچوونى مەحمود سەنگاوى ئەندامى مەکتەبی سیاسی ئەو حزبە بۆ هەولێر کۆبوونەوەکە دواخرا.