ناس کورد-
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، سزای دارایی نوێیان بەسەر ئێراندا سەپاندووە، دواى تێوەگلانى ئەو وڵاتە لە هێرشى سەر دامەزراوە نەوتییەکانى سعودیە.
.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا ئەمڕۆ 20ى ئەیلولى 2019 لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنوسان لە کۆشکى سپى ئاماژەى بەوەدا، سزایان بەسەر بانکى نیشتیمانى ئێراندا سەپاندووە، بەبێ ئەوەى وردەکاریی سزاکە ئاشکرابکات.
.
لاى خۆیەوە ستیڤن منوچین وەزیرى خەزێنەى ئەمریکا ئاماژەى بەوەدا، ئەو بانکە دوا سەرچاوەى کۆکردنەوەى داهاتە بۆ ئێرانە.
.
وتيشى "سەپاندنى ئەو سزایە دەریدەخات کە ئەمریکا سیاسەتى توندترین فشار بەسەر ئێراندا پەیڕەو دەکات".
.
سەپاندنى ئەو سزایە دواى نزیکەى هەفتەیەک دێت لە هێرشى سەر دامەزراوە نەوتییەکانى سعودیە، کە بەرپرسانى ئەمریکا، ئێرانیان بە بەرپرسیارى هێرشەکە تۆمەتبار کرد و بەرپرسانى ئێرانیش تۆمەتەکەیان رەتکردەوە.