گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

خاوەنی پێنج منداڵە

ئاکرێ.. پیاوێک لەکاتى وێنەگرتندا کەوتە ناو ئاوەوە و خنکا

2019.09.20 - 18:04
ئاکرێ.. پیاوێک لەکاتى وێنەگرتندا کەوتە ناو ئاوەوە و خنکا
ناس کورد - هاوڵاتییەکی تەمەن 45 ساڵی خەڵکی ھەولێر لە ھاوینەھەواری گەلی زەنتەدا لە ئاکرێ خنکا. . .بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دهۆک لە راگەیەنراوێکدا ڕایگەیاندووە "ئەمڕۆ هەینی 20ی ئەیلولی 2019 هاوڵاتییەکی شاری هەولێر لەگەڵ خێزانەکەی بەمەبەستی گەشتکردن چونەتە دهۆک و سەردانی سەیرانگەی گەلی زەنتەیان کردووە لە ئاکرێ، بەڵام لەڕوداوێکی نەخوازراودا خنکاوە". پۆلیسی دهۆک ئاماژەی بەوەداوە "لە شوێنی ڕوداوەکە، لەلایەن بەرگریی شارستانییەوە تابلۆی قەدەغەی مەلەوانی دانراون، بەڵام ئەو کەسە بۆ وێنەگرتن چووەتە شوێنەکە و لەو کاتەدا کەوتووەتە ناو ئاوەکەوە و خنکاوە". . پۆلیسی دهۆک ئەوەشی وتووە "ئەو پیاوەی خنکاوە ناوی ( ح. م ) بووە و خێزاندارە و خاوەنی پێنج منداڵە". . لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا، ئەمە دووەم حاڵەتی خنکانە لە قەزای ئاکرێ تۆمار کراوە.