گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەیان هەزارى دیکەش دەستگیرکراون

دەیان هەزار کۆچبەر لەمساڵدا لە ئیجەوە خۆیان گەیاندووەتە یۆنان

2019.09.20 - 17:37
دەیان هەزار کۆچبەر لەمساڵدا لە ئیجەوە خۆیان گەیاندووەتە یۆنان
ناس کورد-   دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران ژمارەی ئەو کۆچبەرانەى راگەیاند، کە لەمساڵدا لە کەناراوەکانی تورکیاوە بە دەریای ئیجەدا خۆیان گەیاندووەتە دوورگەکانی یۆنان، لەگەڵ ژمارەى ئەو کەسانەى لەو رێگەیە دەستگیرکراون. . دەزگاکە لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاندووە، سەردانی چەند کەمپێکیان کرد لە یۆنان بەمەبەستی هاوکاری و کارئاسانی بۆ ڕاگیراوانی عێراقی لە گرتوخانە دەستبەسەرەکانی کۆرنتۆس و ساڵۆنیک دورگەکانی یۆنان بەگشتی. . ئاماژە بەوەشکراوە، سەرپەرشتیارانی گرتوخانەکان ڕایانگەیاندووە کە ووڵاتەکەیان ڕێژەیەکی بەرچاو لە چاو ساڵانی ڕابردوو کۆچبەری بۆ هاتووە و فشارێکى زۆر لەسەر ئەو ووڵاتەیە و بە هاوکاریەکانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان و ئەوروپا ناتواندرێت درێژە بەمانەوە و هاوکاریکردنی پەنابەران بدات. . دورگەی لیسڤۆس: پەنابەرانی گەیشتوو لە مانگی ئەیلول: 2464. پەنابەرانی گەیشتوو لە ساڵی 2019: 13691. ژمارەی بەلەمی گەیشتوو لە مانگی ئەیلول: 64 ژمارەی بەلەمی گەیشتوو لەساڵی 2019: 378 ژمارەی پەنابەرانی گواسراوە بۆ شارەکان لە مانگی ئەیلول: 1944 ژمارەی پەنابەرانی گواسراوە بۆ شارەکان لە ساڵی 2019: 9634 کۆی ژمارەی پەنابەرانی سەر دورگەکە: 13158 . دورگەی کایاس: پەنابەرانی گەیشتوو لە مانگی ئەیلول: 710. پەنابەرانی گەیشتوو لە ساڵی 2019: 3546. ژمارەی بەلەمە گەیشتوەکانی مانگی ئەیلول: 22 ژمارەی بەلەمە گەیشتوەکانی ساڵی 2019: 120 ژمارەی پەنابەرانی گواسراوە بۆ شارەکان لە مانگی ئەیلول: 599 ژمارەی پەنابەرانی گواسراوە بۆ شارەکان لە ساڵی 2019: 2606 کۆی ژمارەی پەنابەرانی سەر دورگەکە: 3575. . دورگەی سامۆس: پەنابەرانی گەیشتوو لە مانگی ئەیلول: 995. پەنابەرانی گەیشتوو لە ساڵی 2019: 6149. ژمارەی بەلەمە گەیشتوەکانی مانگی ئەیلول: 25. ژمارەی بەلەمە گەیشتوەکانی ساڵی 2019: 159 ژمارەی پەنابەرانی گواسراوە بۆ شارەکان لە مانگی ئەیلول: 298 ژمارەی پەنابەرانی گواسراوە بۆ شارەکان لە ساڵی 2019: 3423 کۆی ژمارەی پەنابەرانی سەر دورگەکە: 5437. . دورگەی کۆس: پەنابەرانی گەیشتوو لە مانگی ئەیلول: 395. پەنابەرانی گەیشتوو لە ساڵی 2019: 2980. ژمارەی بەلەمە گەیشتوەکانی مانگی ئەیلول: 15. ژمارەی بەلەمە گەیشتوەکانی ساڵی 2019: 122. ژمارەی پەنابەرانی گواسراوە بۆ شارەکان لە مانگی ئەیلول: 130. ژمارەی پەنابەرانی گواسراوە بۆ شارەکان لە ساڵی 2019: 1034. کۆی ژمارەی پەنابەرانی سەر دورگەکە: 3322. . دورگەی لێرۆس: پەنابەرانی گەیشتوو لە مانگی ئەیلول: 117. پەنابەرانی گەیشتوو لە ساڵی 2019: 2172. ژمارەی بەلەمە گەیشتوەکانی مانگی ئەیلول: 4. ژمارەی بەلەمە گەیشتوەکانی ساڵی 2019: 71. ژمارەی پەنابەرانی گواسراوە بۆ شارەکان لە مانگی ئەیلول: 226. ژمارەی پەنابەرانی گواسراوە بۆ شارەکان لە ساڵی 2019: 1704. کۆی ژمارەی پەنابەرانی سەر دورگەکە: 1547 . دورگەکانی تر: پەنابەرانی گەیشتوو لە مانگی ئەیلول: 435. پەنابەرانی گەیشتوو لە ساڵی 2019: 2538. ژمارەی بەلەمە گەیشتوەکانی مانگی ئەیلول: 19. ژمارەی بەلەمە گەیشتوەکانی ساڵی 2019: 101. ژمارەی پەنابەرانی گواستراوە بۆ شارەکان لە مانگی ئەیلول: 156. ژمارەی پەنابەرانی گواسراوە بۆ شارەکان لە ساڵی 2019: 527. کۆی ژمارەی پەنابەرانی سەر دورگەکانی تر: 114. . ژمارەی ئەو بەلەم و پەنابەرانەی لەلایەن پۆلیس و پاسەوانانی سەرسنوری تورکیاوە دەستگیرکراون: ژمارەی پەنابەرانی دەستگیرکراو لە مانگی ئەیلول: 9546. ژمارەی پەنابەرانی دەستگیرکراو لە ساڵی 2019: 56233 ژمارەی بەلەمی دەستبەسەرداگیراو لە مانگی ئەیلول: 257 ژمارەی بەلەمی دەستبەسەرداگیراو لە ساڵی 2019: 1736