گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کرێکارانى بیانى بەردەوامن لە جێهێشتنى سعودیە

2019.09.20 - 11:02
App store icon Play store icon Play store icon
کرێکارانى بیانى بەردەوامن لە جێهێشتنى سعودیە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- توێژیەوەیەک ئەوەى دەرخستوە، لەماوەى سێ ساڵى رابردوودا ڕێژەى کرێکارى بیانى لە سعودیە 22% کەمى کردووە، هۆکارەکەشى بۆ زۆرى باج و خاوبوونەوەى چالاکییە ئابورییەکانى ئەو وڵاتە گەڕێندراوەتەوە. , بەگوێرەى توێژینەوەیەک کە 'کۆمپانیاى جەدواى وەبەرهێنان' ئەنجامى داوە، لەماوەى چارەکى دووەمى ئەمساڵ 132 هەزار کرێکارى بیانى وڵاتى سعودیەیان جێهێشتوە، هەروەها ژمارەى دانیشتوانى سعودیە لە ئێستادا 33 ملیۆن و 540 هەزار کەسە، کە یەک لەسەر سێی خەڵکى بیانین. , بەگوێرەى ئەو ئامارانەى خراونەتەڕو، ژمارەى ئەو کرێکارە بیانیانەى لە ساڵى 2017وە سعودیەیان جێهێشتوە، گەیشتوەتە یەک ملیۆن و 900 هەزار کەس، بەوەش ٢٢%ى ژمارەى کرێکارانى بیانى لەو وڵاتە کەمى کردووە. , لە توێژینەوەکەدا دەرکەوتوە، ژمارەى کرێکارانى بیانى لە کەرتى تایبەت و گشتى لە هەشت ملیۆن و 550 هەزار کرێکارەوە کەمبوەتەوە بۆ شەش ملیۆن و 660 هەزار، کە دوایین ئامارى مانگى حوزەیرانى ئەمساڵە. , لەبەرامبەردا هەر لەو ماوەیەدا ژمارەى ئەو کرێکارانەى کە لە کەرتى خزمەتگوزارى ماڵەکان کاردەکەن و شۆفێرانى تایبەت بەڕێژەى 33% زیادیان کردووە، کە ژمارەیان گەیشتوەتە سێ ملیۆن و 100 هەزار کەس. , ئەو توێژینەوەیە ئەوەشى خستوەتەڕو، لە ساڵى 2017دا، ڕێژەى باجى سەر کرێکارانى بیانى بە بڕى 400 ڕیاڵى سعودىزیاد کرا، هەروەها دەستەڵاتدارانى ئەو وڵاتە لە ساڵى 2018وە باجی سەر ئەو کرێکارانەیان بۆ 800 ڕیاڵ بەرزکردەوە. , ,