گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

میدیای پارتی: تەقە لە لقی چواری پارتی کرا لە سلێمانی

2019.09.20 - 01:28
میدیای پارتی: تەقە لە لقی چواری پارتی کرا لە سلێمانی
ناس کورد- وتەبێژی ئەنجومەنى سەرکردایەتى پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی-هەڵەبجە بە میدیای فەرمی پارتی وتووە، کەمێک پێش ئێستا لەلایەن کەسانى نەناسراوەوە تەقە لە بارەگای لقی چواری پارتی کراوە لە سلێمانی. .

عەتا شێخ حەسەن، وتەبێژی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی-هەڵەبجەی پارتی دەشڵێت، "چەند فیشەکێک بەر بارەگاکە کەوتووە بەڵام خۆشبەختانە زیانی گیانی بەدواوە نەبووە."

.

ئاماژەى بەوەشکرد، "لیژنەی ئەمنیی و ئیدارەی سلێمانی بە بەرپرسیار دەزانین لە بەرانبەر پاراستنی بارەگاکانمان و سەر و گیانی کادیرانمان لە سنوری سلێمانی ئە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکاندایە."