گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حەسەن رۆحانى بە ڤیزاى ئەمریکا بەشدارى لە کۆبوونەوەى رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات

2019.09.19 - 23:20
حەسەن رۆحانى بە ڤیزاى ئەمریکا بەشدارى لە کۆبوونەوەى رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات
  ناس کورد- نوێنه‌رى ئێران له‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌، 19ى ئه‌یلولى 2019)، ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا ڤیزاى داوه‌ته‌ حه‌سه‌ن ڕۆحانى سه‌رۆك كۆمارى ئێران و محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته‌ به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له‌ كۆبوونه‌وه‌ى 74ى كۆمكارى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌نیویۆركى پایته‌ختى ئه‌مریكا. . سه‌رچاوه‌یه‌كیش له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، هه‌واڵه‌كه‌ى بۆ ئاژانسى بى بى سى پشتڕاستكردووه‌ته‌وه‌ و رایگه‌یاند "كێشه‌ى پێدانى ڤیزا به‌وه‌فدى ئێرانى چاره‌سه‌ر كراوه"‌. . كۆبوونه‌وه‌كه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ساڵانه‌یه‌ و هه‌موو وڵاتانى ئه‌ندام به‌شدارى تیدا ده‌كه‌ن و له‌نیویۆركى پایته‌ختى ئه‌مریكا ساز ده‌كرێت، به‌گوێره‌ى به‌رنامه‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌ش بڕیاره‌ ڕۆژى (چوارشه‌ممه‌ى) داهاتوو، حه‌سه‌ن ڕۆحانى وتارى ئێران له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا بخوێنێته‌وه‌. . بڵاوبوونه‌وه‌ى هه‌واڵى پێدانى ڤیزا به‌وه‌فدى ئێرانى له‌كاتێكدایە، چه‌ند ڕۆژێكه‌ پێدانى ڤیزا به‌به‌رپرسانى ئێرانى دواكه‌وتووه‌ و میدیایه‌كى ئێرانیش نزیك له ‌حكومه‌ته‌كه‌ى ڕۆحانى پێشتر ڕایگه‌یاندبوو، پێده‌چێ به‌شداریكردنى ڕۆحانى له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ به‌هۆى دواكه‌وتنى پێدانى ڤیزاوه‌ هەڵبوەشێتەوە. . هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و پرسه‌ش پێشتریش محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، هاوتا ئه‌مریكیه‌كه‌ى به‌ خۆدزینه‌وه‌ له‌ پێدانى ڤیزا به‌بیانووى بوونى سزاكانى سه‌ر ئێرانه‌وه‌ و هه‌وڵدان بۆ دروستكردنى كێشه‌ى پێدانى ڤیزا به‌وه‌فدى ئێرانى تۆمه‌تبار كردبوو. . به‌گوێره‌ى ڕێكه‌وتنه‌كانى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، له‌سه‌ر ئه‌مریكا پێویست كراوه‌ هه‌ر وڵاتێك بیه‌وێت به‌شدارى بكات پێویسته‌ كاروبارى ڤیزاى بۆ جێبەجێ بکات. . له‌سه‌ر گرفتى پێدانى ڤیزاش ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاندبوو بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و پرسه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌مریكادا وتوێژى كردووه‌. .