کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشدارى ئەوەیدا، هه‌ر گورزێكی سه‌ربازی له دژی وڵاته‌كه‌ی ئەنجامبدرێت، ئەوا جه‌نگێكی گەورە هه‌ڵده‌گیرسێت. . محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران لە له چاوپێکەوتنێکیدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هەواڵی "سی ئێن ئێن" ڕایگەیاند:" بە جدی دەڵێم کە ئێمە شەڕمان ناوێت، بەڵام درێغیش لە پاراستنی خاکی خۆماندا ناکەین". . وەزیری دەرەوەی ئێران جەختیکردەوە، له ئه‌گه‌ری هه‌ر گورزێكی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكی له دژی ئێران، دروستبوونی جه‌نگێكی گەورە و گشتگیری به‌دواوه ده‌بێت. . وتەکانی زەریف لەکاتێکدایە، دوێنێ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕایگەیاند، هه‌موو بژارده‌یه‌كیان له دژی ئێران له‌به‌رده‌سته، به جه‌نگیشه‌وە، ئاماژەی بەوەشکردبوو، لە 48 کاتژمێری داهاتوودا سزای نوێ بەسەر ئێران‌دا دەسەپێنن. .