گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى ناوخۆیی هەرێم ڕونکردنەوەیەکی لەبارەى ڕێگریکردن لە مەحمود سەنگاوی بڵاوکردەوە

2019.09.19 - 15:51
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتى ناوخۆیی هەرێم ڕونکردنەوەیەکی لەبارەى ڕێگریکردن لە مەحمود سەنگاوی بڵاوکردەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- وەزارەتى ناوخۆیی هەرێم دەڵێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە، 19ی ئەیلولی 2019، لە کاتی ھاتنی محمود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کورستان بۆ پارێزگای ھەولێر لە زاڵگەیەکی دۆڵی سماقۆلی ڕووداوێکی نەخوازراو ڕووی داوە کە ھیچ بڕیار و ڕاسپاردەی لە پشتەوە نەبووە. . لە ڕاگەیەنراوەکەیدا، وەزارەتى ناوخۆیی هەرێم دەڵێت، "بۆیە بۆ ڕەواندنەوەی نیگەرانییەکانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و ڕێگەگرتن لە دووبارە بوونەوەی ئەم جۆرە ڕووداوانە لێکۆڵینەوەیەکی وورد ئەنجام دەدەین و خەڵکی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە ھەموو ھەوڵەکانمان لە ڕێگاوبانەکان بۆ دابینکردنی ئەمنیەتی سەروسامانی ھاووڵاتیانە." . ناس کورد پەیوەندی بە مەحمود سەنگاوییەوە کرد بەڵام ڕەتیکردەوە لێدوانێک لەسەر بابەتەکە بدات. . هەر ئەمرۆ وتەبێژی یەکێتی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لەکاتی چوونی مەحمود سەنگاوی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتى بۆ هەولێر لە بازگە ڕێگری لێکراوە و گەڕاندوویانەتەوە بۆ سلێمانی. . لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەکێتى وتی، "ئەوەى بەرانبەر مەحمود سەنگاوی کراوە لە بەرانبەر هەموو هاوڵاتیانى هەرێمی کوردستان کراوە و داوا لە سەرجەم لایەنەکان دەکەین ئەمە قبوڵ نەکەن چونکە ئێمەش وەک یەکێتى ئەمە قبوڵ ناکەین." .