گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نەوەی نوێ هیچ ئۆفیسێکی نییە کۆبوونەوەکە لە کوێ ئەنجام دەدەرێت؟

بۆ یه‌كه‌مجار؛ شاندێکی باڵای پارتی سه‌ردانی نه‌وه‌ی نوێ ده‌كات لە هەولێر

2019.09.19 - 12:57
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ یه‌كه‌مجار؛ شاندێکی باڵای پارتی سه‌ردانی نه‌وه‌ی نوێ ده‌كات لە هەولێر

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بڕیارە لە هەولێر شاندێكی باڵاى پارتى سه‌ردانی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ بكات، لە ماڵى سەرۆکى جوڵانەوەکەش لە هەولێر پێشوازى لە پارتى دەکرێت. , ‌کاوە عەبدولقادر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی نەوەی نوێ بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "بڕیارە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی ئەیلولی 2019، شاندێکی باڵای پارتی لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسیی حیزبەکە، سەردانی جوڵانەوەی نەوەی نوی بکات لە شاری هەولێر و پێکەوە کۆدەبینەوە". , لەبارەى ئامانجى سەردانەکەش کاوە عەبدولقادر ئاشکرایکرد: "ئامانجی سەردانەکە قسەکردنە لەسەر بەشداریکردنی نەوەی نوێ لە لیستی هاوبەشى حیزبە کوردییەکان لە پارێزگای کەرکوک، بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى ئەو پارێزگایە، ئێمەش لە چوارچێوەی داوای ئەواندا لەسەر ئەو پرسە پێشوازییان لێدەکەین". , سەبارەت بە شوێنی کۆبوونەوەکە، ئەو پەرلەمانتارەی نەوەی نوێ وتی، ئەوان وەک جوڵانەوەی نەوەی نوێ هیچ ئۆفیس و بارەگایەکیان نییە، جگە لە بارەگای سەرەکییان لە سلێمانی، بۆ ئەو کۆبوونەوەیەش لە ماڵێکدا کە ماڵی سەرۆکی جوڵانەوەکەیە لە هەولێر پێشوازی لە شاندەکەی پارتی دەکەن. , ئەمەش دوای ئەوە دێت کە سەرەتای ئەم هەفتەیە شاندێکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، لەسەر هەمان پرس سەردانی ئۆفیسی جوڵانەوەی نەوەی نوێیان کرد و کۆبوونەوە. , دواى ئەو کۆبوونەوەیەش نەوەى نوێ لە ڕاگەیەندراوێکدا داواى کرد، هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکانى هەرێم لەگەڵ عێراقدا ئەنجامبدرێت. , ,