گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حەلبوسی بەپێشنیازێکەوە بۆ چارەسەری کێشەکانی بەغداد و هەولێر سەردانی هەرێم دەکات

2019.09.19 - 09:35
App store icon Play store icon Play store icon
حەلبوسی بەپێشنیازێکەوە بۆ چارەسەری کێشەکانی بەغداد و هەولێر سەردانی هەرێم دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بە پێشنیازێکەوە سەردانی هەولێر دەکات، مەبەستیش لەو پێشنیازە چارەسەرکردنی کێشەکانی بەغداد و هەولێرە، بەتایبەت کێشە ئابورییەکان. , بڕیارە ئه‌مڕۆ، پێنجشه‌ممه،‌ 19ی ئەیلولی 2019، محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی پەرلەمانی عێراق، سه‌ردانی شاری هه‌ولێر بکات و یەکەم کۆبوونەوەشى لەگەڵ ڕێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان دەبێت، دواتریش لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی کۆدەبێتەوە. , هاوکات بڕیارە هەر ئەمڕۆ حەلبوسی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و شاندی ئەنجومەنی وەزیران كۆببێته‌وه. ‌, میدیا عێراقییەکان باسیان لەوە کردووە: "حەلبوسی پێشنیازێکی نوێی پێیە بۆ چارەسەرکردنی کێشە ئابورییەکانی نێوان هەریم و عێراق"، بەڵام تا ئێستا پێشنیازەکەی ئاشکرا نەبوە. , ئەم سه‌ردانەی حه‌لبوسی بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌ كاتێكدایه‌، کە ڕۆژی سێشەممە به‌رهه‌م ساڵح،‌ سه‌رۆككۆماری عێراق، سه‌ردانی هه‌ولێری كرد و له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی و نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆبوه ‌و چه‌ندین پرسی گرنگ و جێی بایه‌خی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدایان تاووتوێ كرد. , ئەمە سەردانانەش لەکاتێکدایە کە هەرێم و عێراق لەسەر بەشە بودجەی ساڵی داهاتو تا ئێستا هیچ ڕێککەوتنێکیان نەکردووە، دوێنێ چوارشەممە، سەرۆکوەزیرانى عێراقیش باسیلەوەکرد، پێویستە بەگوێرەى دەستور و یاسا ڕێککەوتنى تەواوەتى لەگەڵ هەرێمدا بکرێت. , ,