گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زاخۆ؛ تەرمی گەنجێکی 17 ساڵ دۆزراوەتەوە کە شوێنەواری گولە بە لاشەیەوە دیارە

2019.09.19 - 08:37
App store icon Play store icon Play store icon
زاخۆ؛ تەرمی گەنجێکی 17 ساڵ دۆزراوەتەوە کە شوێنەواری گولە بە لاشەیەوە دیارە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لە گەڕەکێکی زاخۆ ته‌رمی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 17 ساڵ دۆزرایه‌وه‌، كه‌ بە چوار گولە کوژراوە و تا ئێستا نەناسراوە. , پۆلیسی زاخۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردووە: "درەنگانێکی شەوی ڕابردوو، تەرمی کەسێکیان دۆزیوەتەوە کە تەرمەکەی له‌ گەڕەکی کارێزی رۆژھەڵاتی زاخۆ فڕێدراوه،‌ بەڵام بەهۆی ئەوەی کە ناسنامەی پێنەبوە ھێشتا شوناسی دیاری نەکراوە". , پۆلیسی زاخۆ باسی لەوەشکردووە: "بەپێی پشکنینە دادییەکان دەرکەوتوە ئەو کەسەی کوژراوە تەمەنی 17  ساڵە و بە چەند گولەیەك کوژراوە، کە دوو گولە لەسەری دراون و دوو گولەش لە دەست و قاچی دراون". , ئەوەش خراوەتەڕو، گه‌نجه‌كه‌ له‌و شوێنه‌ نه‌كوژراوه‌ کە تەرمەکەى لێبوە، به‌ڵكو ته‌نها ته‌رمه‌كه‌ی له‌وێ فڕێدراوه‌، ئێستاش لێکۆڵینەوەیان لەبارەی ڕوداوەکەوە بەردەوامە. , ,