کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وەزیرى دەرەوەى ئێران لەبارەى سەپاندنى سزاى نوێ لەلایەن ترەمپەوە بۆ سەر وڵاتەکەى وتى، ئەو سزایانە بە پلەى یەکەم بە ئامانجگرتنى هاوڵاتییە ئاساییەکانى وڵاتى ئێرانە. , محەمەد جەواد زەریف، وەزیرى دەرەوەى ئێران لە تویتەرى خۆى نوسیویەتى: "فەرمانکردنى سەرۆکى ئەمریکا بە زیادکردنى سزا ئابورییەکانى سەر ئێران بەشێوەیەکى گەورە، داننانە بەوەى کە ئەمریکا دەیەوێت بەشێوەیەکى ڕاستەوخۆ هاوڵاتییانى ئاسایی ئێران بە ئامانج بگرێت". , زەریف ئەوەشى ڕاگەیاندووە: "تیرۆرى ئابورى کە ئەمریکا گرتویەتیەبەر دژ بە ئێران، نایاساییە و نا مرۆییە، بۆیە داوا دەکەین ئەو جەنگە ئابورییەى دژ بە کۆمارى ئیسلامى ڕاگرێت". , ئەو وتانەى وەزیرى دەرەوەى ئێران لە کاتێکدایە، سەرۆکى ئەمریکا درەنگانێکى دوێنێ چوارشەممە ڕایگەیاند، ڕێنمایی بۆ وەزیرى گەنجینەى ئەمریکا دەرکردووە کە سزاى نوێ و قورس بەسەر ئێراندا بسەپێنێت، ئەوەش بەهۆى هێرشەکانى سەر ئارامکۆى سعودیە کە ئێران تۆمەتبار کراوە. , ,