کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، بە تۆمەتی هەڕەشەکردن لە خاوەنی دوو پێشانگای ئۆتۆمبێل کە هەڕەشەی سەرانەوەرگرتنی لێکردوون، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی چوارچرا تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد.
.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 18ی ئەیلولی 2019، لە ڕاگەیەنراوێکدا پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، "پاش تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەلایەن خاوەنی دوو پێشانگاەکە کە کەسێک لە ڕێگەی موبایلەوە هەڕەشەیان لێدەکات و داوای سەرانەیان لێدەکات، بنکەی پۆلیسی چوارچرا لێکۆڵینەوەکانی بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەستپێکرد."
.
ئاماژەى بەوەشکردووە، لە ماوەیەکی کەمدا توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربکرێت، هەروەها لەبەردەم دادوەردا دانی بە تاوانەکەیدا ناو ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە کە لەکاتی هەڕەشەکردنەکەدا بەرنامەی مۆبایلی بۆ گۆڕینی دەنگی بەکارهێناوە تا نەناسرێتەوە."
.
بەپێی ڕاگەیەنراوەکە، تۆمەتبارەکە ناوی (س، م، ح) و لەدایکبوی ساڵی 19940ە و لەئێستادا بە بڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 452 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.