کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
سەرۆکی پەرلەمانی عێراق بۆ بەشدارییکردن لە ئاهەنگەکانی نەورۆزدا گەیشتە شاری سلێمانی، قوباد تاڵەبانیش هیوادارە سەردانی لەو جۆرە دەرگا بكاتەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گشتگیر‌و هەمیشەیی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی هەولێر و بەغدا.
ئه‌مشه‌و محه‌مه‌د حه‌لبوسى، سه‌رۆكى په‌رله‌مانى عێراق له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تى سلێمانیه‌وه گه‌یشته هه‌رێمى كوردستان و له‌لایه‌ن جێگىرى سه‌رۆكى حكومه‌ت و به‌رپرسانى ئیدارى و حزبى شاره‌كه پێشوازیلێكرا.
سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانى عێراق، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بۆ پیرۆزبایكردنی جه‌ژنی نه‌ورۆزه، هاوكات چه‌ند کۆبوونەوە و دیدارێكی ده‌بێت.
قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له لاپەڕەی خۆی له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك لەبارەی سەردانەکەی ئەمڕۆوە نووسیویەتی،"سەردانەکە دەروازەیەك دەبێت بۆ ناساندنی زیاتری كلتوری كوردەواری و بەهێزكردنی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان، بەهیواین ئەم سەردانە هاوبەشانەی هەردوولامان دەرگا بكاتەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گشتگیر و هەمیشەیی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی هەولێرو بەغدا كە بەخێرو خۆشی سەرجەم پێكهاتەكانی عێراق دەكەوێتەوە".
هاوكات، حه‌لبوسى له‌پاش گه‌شتنى به سلێمانى سه‌ردانى ماڵى كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لى، جێگرى یه‌كه‌مى سكرتێرى گشتى یه‌كێتى كردووه و به به‌شدارى سه‌رۆك كۆمارى عێراق و به‌رپرسانى یه‌كێتى و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانى په‌رله‌مانى عێراق كۆبونه‌ته‌وه.