گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گەیشتووەتە نزیکەی یەک ملیار دۆلار

وەبەرهێنان لە کەرتى گەشتوگوزارى هەرێم ژمارەیەکى پێوانەیی تۆمارکرد

2019.09.18 - 09:15
وەبەرهێنان لە کەرتى گەشتوگوزارى هەرێم ژمارەیەکى پێوانەیی تۆمارکرد
ناس کورد- قەبارەى وەبەرهێنان لە کەرتى گەشتوگوزارى هەرێم ژمارەیەکى پێوانەیی تۆمارکردووە و لە هەشت مانگى ئەمساڵدا گەیشتووەتە نزیکەی یەک ملیار دۆلار و پێش کەرتەکانى دیکە کەوتووە. . نادر ڕۆستى، وتەبێژى دەستەى گەشتوگوزارى هەرێم بە ناس کوردى ڕاگەیاند، وەبەرهێنان لە کەرتی گەشتیاری ساڵ لە دوای ساڵ بەرزبووەتەوە و هاتووەتە پێشەوە، لە ساڵی 2013 گەیشتە ئاستێکی بەرز و لە 26%ى وەبەرهێنانی پێکهێناوە. . وتیشى "لە هەشت مانگى ئەمساڵدا قەبارەى وەبەرهێنان زۆر بەرزبووەتەوە، ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد و بوو بە یەکەم کەرت و پێش کەرتەکانی تر کەوت کە لە 38%ی تۆمار کرد و گەیشتووەتە نزیکەی یەک ملیار دۆلار." . نادر ڕۆستى ئاماژەى بەوەکرد، ژمارەیەکی زۆر پڕۆژە هەن کە لە سەرزەوی گەشتوگوزار و شارەوانی کراون و لە دەستەی وەبەرهێنان تۆمار نەکراون، هەندێک پڕۆژەی دیکەش هەیە لە مامەڵەدان و تۆمار نەکراون، کاتێک سەرجەمیان تۆمار دەکرێن، ڕێژەی وەبەرهێنانی گەشتیاری بەرزدەبێتەوە بۆ زیاتر لە %50. . جەختیشیکردەوە، هەموو ئەمانە ئاماژەی زۆر گرنگن بۆ پێشکەوتنی کەرتی گەشتیاری بە شێوەیەکی خێرا و پێشبینینەکراو. . نادر ڕۆستى باسى لەوەشکرد، قەبارەى وەبەرهێنان و ڕێژەى هاتنى گەشتیار پەیوەندییەکى تەواوکارییان بەیەکەوە هەیە، هەرچەندە قەبارەى وەبەرهێنان زیاتر بێت، گەشتیارى زیاتر روو لە هەرێمى کوردستان دەکات.