کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- په‌رله‌مانتارێكى سه‌ر به فراكسیۆنى سائیرون ئاشکرایکرد، دواى ته‌واوبوونى مۆڵه‌ته‌كه‌ى، وه‌زیرى ته‌ندروستیى عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ى، دەشڵێت، په‌رله‌مان به‌دواداچوون بۆ ئه‌و فشاره سیاسى و حیزبیانه ده‌كات كه خراونه‌ته سه‌رى. , سه‌عد مایع، په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى سائیرون کە سه‌ربه موقته‌دا سه‌درە، به میدیا عێراقییەكانى ڕاگه‌یاندووه: "دواى ته‌واوبوونى مۆڵه‌ته‌كه‌ى، وه‌زیرى ته‌ندروستى عێراق ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ى". , له‌باره‌ى ئه‌و فشارانەشی كه له‌سه‌ر ئەو وەزیرەیە، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى عێراق ئاماژەى بەوەکردووە: "هه‌ندێك ڕه‌خنه هەن له‌سه‌ر وه‌زیره‌كه بونیادنەرن، هه‌ندێكى تریش هه‌ن ده‌چنه چوارچێوه‌ى كه‌سییه‌وه". , "هیچ كه‌سێك نییه ڕوبه‌ڕوى فشار نه‌بێته‌وه، وەزیرى تەندروستیش میواندارى دەکەین بۆ نێو هۆڵى په‌رله‌مان، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و فشارانه‌ى كه خراونەتەسەرى بۆ په‌رله‌مانى ڕونبكاتهوه"، سەعد مایع واى وت. , ڕۆژى یه‌كشه‌ممه، 15ى ئه‌م مانگه، عه‌لائه‌دین عه‌لوان، وه‌زیرى ته‌ندروستیى عێراق به پاساوى ده‌ستتێوه‌ردان و بوونى ڕێگرى له‌به‌رده‌م كاره‌كانیدا، بۆ دووه‌مجار ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى پێشكه‌ش بە سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق كرد، لهوهڵامیشدا عادل عهبدولمهههدى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى ڕه‌تكرده‌وه و مۆڵه‌تێكى كراوه‌ى پێى به‌خشى بۆ تاووتوێكردنى هه‌ندێ دۆسییه له‌و باره‌یه‌وه. , ,