گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دەبێت بیر لە پێداویستى پەروەردەیی و تەندروستیى و ئابوریى بکرێتەوە

سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێم: زیادکردنى ژمارەى دانیشتوان پێویستى بە سیاسەتێکى تایبەت هەیە

2019.09.17 - 18:45
App store icon Play store icon Play store icon
سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێم: زیادکردنى ژمارەى دانیشتوان پێویستى بە سیاسەتێکى تایبەت هەیە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- شەهرام عەزیز لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستاندا، هێڤیدار ئەحمەد، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕاپۆرتێکی دەربارەی ئامارەکانی دانیشتوان لە هەرێمی کوردستان و مەترسییەکانی کەمی دانیشتوانی هەرێمی بەرامبەر دانیشتوانی عێراق خستەڕوو. , ئەو پەرلەمانتارە داواى لە حکومەت و پەرلەمانیش کرد، کاربکەن بۆ ئەوەى خێزانەکان منداڵى زیاتریان ببێت و ژمارەى دانیشتوانى هەرێم زیاد بێت، لەبەرامبەریشدا سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێم دەڵێت، پێش بیرکردنەوە لە زیادکردنی ژمارەی دانیشتوان دەبێت بیر لەوە بکرێتەوە، ئەو وڵاتە دەتوانێت پێداویستی پەروەردەیی و تەندروستی و ئابوری بۆ ئەو ژمارە دانیشتوانە زیاد بکات یان نا. , سیروان محەمەد، سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێمى کوردستان تایبەت بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "ئەگەر هەرێمی کوردستان بیر لە پڕۆژەیەکی لەوشێوەیە بکاتەوە کە ڕێژەی دانیشتوان زیاد بکات، پێویستە سیاسەتێکی تایبەتی بۆ داڕێژێت بەشێوەیەکی زانستی هاوشێوەی وڵاتانی پێشکەوتوو". , بەوتەی سەرۆکی دەستەی ئاماری هەرێم، ڕێژەی ناوەندی بۆ هەر خێزانێک لە هەرێم لە ئێستادا پێنج کەسە. , هێڤیدار ئەحمەد لە ڕاپۆرتەکەیدا کە لە پەرلەمان خستیەڕو، ئاماژەی بەوەکرد، لە ساڵی 2018دا ڕێژەی دانیشتوانی هەرێمی کوردستان 137 هەزار کەس زیادی کردووە، لە بەرامبەردا لە عێراق 847 هەزار کەس زیادیکردووە، واتە ڕێژەی زیادبوونی دانیشتوان لە عێراق شەش جار لە هەرێم زیاترە. , ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشکرد، ڕێژەی دانیشتوانی هەرێم  زۆر بە خاوى و کەمى زیاد دەکات، زۆرینەی ئەوانەی لەدایک دەبن تەنها شوێنی مردوان دەگرنەوە، ئەو زیاد بوونی ڕیژەیەش ساڵ بە ساڵ کەم دەکات، بەگوێرەی ئامارەکان ساڵی 2010یش ڕێژەی زیادبوونی دانیشتووان 2.8% بووە، بەڵام لە 2018 بۆ 2.4% کەمبووەتەوە. , بەوتەی هێڤیدار ئەحمەد، بەگوێرەی ئامارەکانی دەستەی ئاماری هەرێم، لە 67٪ی ژنانی هەرێمی کوردستان حەبی ڕێگریکردن لە منداڵبوون "مەنع" بەکاردەهێنن، بۆ ئەوەی منداڵیان نەبێت، داواشی کرد، پێویستە حکومەتی هەرێم و پەرلەمان ڕێگەچارەی خێرا بۆ ئەو پرسە بدۆزنەوە و سیاسەتێکیان هەبێت بۆ زیادکردنی ڕێژەی دانیشتوان و هاوڵاتیان هان بدەن بۆ ئەوەی منداڵیان زۆر بێت و هەر هاوڵاتییەک، لە پێنج منداڵ زیاتری هەبوو، ڕێزی لێبنرێت و دەرماڵەی منداڵی شەشەمی دوو هێندە بێت. , پەرلەمانتار هێڤیدار ئەحمەد، کە تەمەنى لە 40 ساڵ نزیک بوەتەوە، خاوەنى پێنج منداڵە، دوو کچ و سێ کوڕن. , ,