گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەواى شارەکانى کوردستان گۆڕانکارى بەسەردا دێت

2019.09.17 - 10:59
کەشوهەواى شارەکانى کوردستان گۆڕانکارى بەسەردا دێت
ناس کورد – بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى لەبارەى کەشوهەواى ئەمڕۆ و سبەینێى شارەکانى کوردستان، بڵاوکردەوە. .   لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ئەمڕۆ و سبەینێ ئاسمان ساماڵ و هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش لە سەرجەم شارەکانی هەرێم لە سەروو 36 پلەوە دەبن. . بەگوێرەى پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ (شەممە)،پلەکانی گەرما لە هەولێر 37 پلە و لە سلێمانی 36 پلە و لە دهۆک 36 پلە و لە شاری کەرکویش 38 پلە دەبێ. . سەبارەت بە پلەکانى گەرماى سبەینێ (چوار‌شەممە، 18ی ئەیلولی 2019)،  پلەکانی گەرما لەسەرجەم شارەکانی هەرێم نزمتر دەبنەوە و لە هەولێر 36 پلە و لە  سلێمانی 35 پلە و لە دهۆک 35 پلە و لە کەرکوکیش 47 پلە دەبێت. .