کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- شەهرام عەزیز بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی موچەی ئەو 13 هەزار خاوەن پێداویستییە دابەش دەكرێت كە پێشتر موچەکانیان ڕاگیرا بوو. . عومەر گوڵپی بە ناس کوردی ڕاگەیاند "پرۆسەكانی پشكنینی پزیشكی كەمئەندامان و وردبینی كردنەوەیان لە لایەن وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی كۆتایی پێهاتووە و ئەمڕۆ و سبەینێ موچە وەردەگرن". . ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو 13 هەزار کەسە زۆرینەیان مافی وەرگرتنی موچەکانیان هەیە و تەنها پسوڵەیەکیان پێدراوە بۆ وەرگرتنی موچەکانیان، ئەگەر لیژنەی پێدانی پسوڵەکە گومانیان لەو کەسانە هەبوبێت، لێکۆڵینەوەیان کردووە. . ڕۆژی 7ی ئابى 2019، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاری گەڕاندنەوەی موچەی زیاتر لە 13 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەتی دا، کە پێشتر موچەکانیان راگیرابوو