گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی نەوت لەسەدا 15 بەرز بوەوە.. 30 ساڵە بەو شێوە خێرایە بەرز نەبووەتەوە

2019.09.17 - 09:56
App store icon Play store icon Play store icon
نرخی نەوت لەسەدا 15 بەرز بوەوە.. 30 ساڵە بەو شێوە خێرایە بەرز نەبووەتەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد – بەهۆى کەمبوونەوەى بەرهەمى نەوتى سعودیە، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە. . ئەمڕۆ (سێشەممە، 17ی ئەیلولی 2019)، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە ناجێگیرى بەخۆیەوە بینى و بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو و بەڕێژەی لەسەدا %15 بەرزبووەوە. . ئاژانسە ئابورییەکانی جیهان ئاماژەیان بەوە کردووە "لەماوەی 30 ساڵی ڕابردودا نرخی نەوتی برێنت هەرگیز بەو شێوە خێرایە بەرز نەبووەتەوە و نەگەیشتووەتە ئەو نرخەی ئێستای، بەشێوەیەک نرخی یەک بەرمیلی نەوتی برێنت گەیشتووەتە 69.02 دۆلار کە بەراورد تەنها بە دوو ڕۆژی ڕابردوو نزیکەی 9 دۆلار بەرز بووەتەوە". . هاوکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسی ئەمریکی بە 62.9 دۆلار فڕۆشرا و نزیکەى هەشت دۆلار بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینى، ئەوەش بەرزترین ئاستی خێرا بەرزبوونەوەی نرخەکەیەتی لەماوەی 12 ساڵی ڕابردوودا. . ئاژانسی ڕۆیتەرز لەسەر زاری چەند شارەزایەکی بواری نەوتەوە، ئاماژەى بەوە کردووە "لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا ئاڵوگۆڕ و کڕین و  فڕۆشێکی زۆری نەوت هەبووە و تاکە وڵات کە زۆرترین سودمەند بووە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بووە و چینیش زۆرترین بەرهەمی کڕیوە". . ئاژانسەکە باسی لەوەشکردوە "هۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت وەستانی هەناردەی نەوتی سعودیەیە کە نزیکەی شەش ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانەیە بۆ بازاڕەکانی جیهان، ئەویش بەهۆی تەقاندنەوەی دووان لە دامەزراوە گەورەکانی کۆمپانیای ئارامکۆی سعودیە". . بەرەبەیانى ڕۆژی (شەممە، 14ی ئەیلولی 2019)، دوو دامەزراوەى گەورەى نەوتی کۆمپانیای ئارامکۆی سعودیە ڕوبەڕووی هێرشی فڕۆکەى بێفڕۆکەوان بوونەوە، مایک پۆمپیۆ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا ئێرانى بە ئەنجامدانى هێرشەکە تۆمەتبارکرد، بەڵام ئێران تۆمەتەکەى ڕەتکردەوە. . بەهۆى هێرشەکەوە بەرهەمهێنانى نەوتى سعودیە ڕووى لە کەمبوونەوە کرد و نرخى نەوت بۆ بەرزترین ئاست لەماوەى چوار مانگدا بەرزبووەوە. .