گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

شاندێکى باڵاى عێراق سەردانى هەرێم دەکات

2019.09.17 - 09:16
App store icon Play store icon Play store icon
شاندێکى باڵاى عێراق سەردانى هەرێم دەکات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

  ناس كورد- شەهرام عەزیز   ئەمڕۆ 17ى ئەیلولى 2019 شاندێکى باڵاى عێراق بەسەرۆکایەتى بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمار، سەردانى هەرێمى کوردستان دەکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کێشە هەڵپەسێردراوەکانى هەرێم و بەغدا. . فارس عیسا نوێنەرى حکومەتى هەرێم لەبەغدا بە ناس کورد-ى راگەیاند، "شاندەکە لەلایەن سەرۆک کۆمارەوە سەرۆکایەتى دەکرێت و ئەمڕۆ دێنە هەولێر و ماوەى سێ رۆژ دەمێننەوە". . وتیشى "شاندەکە لەگەڵ سەرۆکایەتییەکانى هەرێم و حکومەت کۆدەبنەوە". . بەپێی زانیارییەکانى ناس کورد، یەکێک لە ئامانجەکانى سەردانەکە تاوتوێکردنى پرسی کێشەکانى نێوان هەرێم و بەغدا و دانوستانەکانى نێوان هەردولایە بۆ گەیشتن بە چارەسەر. . ماوەى چەند مانگێکە حکومەتى هەرێم و بەغدا سەرقاڵى گفتوگۆن بۆ چارەسەرکردنى کێشە هەڵپەسێردراوەکانى نێوانیان لەناویاندا نەوت و بودجە، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوون بە ئەنجام.