گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەسرور بارزانی: پێش هاتنی وەرزی زستان نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت

2019.09.16 - 20:58
مەسرور بارزانی: پێش هاتنی وەرزی زستان نەوت بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەکرێت
ناس کورد-   مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەمیانەى کۆبوونەوەى لەگەڵ لیژنەى کۆکردنەوەى داهاتەکاندا، جەختی لە سەر دابینکردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیان کردەوە، پێش هاتنی وەرزی زستان . . نووسینگەى رۆژنامەوانى مەسرور بارزانى، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژە بەوە کرد "ئەمڕۆ (دوو شەممە) سەرۆکی حکومەتی هەرێم سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی کۆکردنەوەی داهاتەکانی کرد و  رایسپاردن کار بکەن بۆ هاوسەنگی دروستکردن لەنێوان داهات و خەرجییەکان". .   بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە کۆبوونەوەکەدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە کردووە،  پێویستە حکومەت کار لە سەر ئەوە بکات هاوسەنگی هەبێت لەنێوان داهات و خەرجییەکان، بە شێوەیەک لە خزمەتی بەرژەوەندی گشتی و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان بێت. . راگەیەندراوەکە روونیدەکاتەوە، سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان جەختى کردووەتەوە لەسەر ئەوەى دەبێ دادپەروەری لە خەرجکردنی داهات بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان هەبێت، چونکە کار و ئەرکی ئێمە بەرگریکردنە لە مافی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان. . ئاماژە بەوەش کراوە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی کۆکردنەوەی داهاتەکان و ڕێکخستنەوەی باج و گومرگەکان و کاراکردنی سیستەمی بانکی لە هەرێمی کوردستان کرا. .