گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وتەبێژی قوباد تاڵەبانى بۆ ناس کورد: پڕۆژە یاسای چاکسازی مووچە دەنێردرێتەوە بۆ پەرلەمان

2019.09.16 - 20:27
وتەبێژی قوباد تاڵەبانى بۆ ناس کورد: پڕۆژە یاسای چاکسازی مووچە دەنێردرێتەوە بۆ پەرلەمان
ناس کور- شەهرام عەزیز حکومەتی هەرێمى کوردستان، بۆ ئامادەکردنی پڕۆژە یاسای بودجە و دەرماڵەکان لیژنەیەکی پێکهێناوە و بەوتەی وتەبێژی قوباد تاڵەبانى، جێگرى سەرۆکی حکومەتى هەرێمى کوردستان، پێدەچێت لە مانگی داهاتوودا پڕۆژەکە بنێردرێتە پەرلەمانى کوردستان. . سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "دوای ئەو ڕەخنانەی لە ڕابردوودا لەسەر پڕۆژە یاساکە دروستبوو و گەڕێندرایەوە ئەنجومەنی وەزیران، لەم کابینەیەدا ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ پێداچوونەوە بە پڕۆژە یاساکەدا و هەندێک گۆڕانکاریکردن تێیدا". . ئاماژەی بەوەشکرد، دەبوو کاری لیژنەکە لەم مانگەدا تەواو بووایە و  لەم مانگەدا پڕۆژەکە بنێردردایەتەوە پەرلەمان، بەڵام تائێستاش کار و ڕاوێژکردنی لیژنەکە لەسەر پڕۆژەکە بەردەوامە و پێدەچێت مانگی داهاتوو پڕۆژە یاساکە بنێردرێتەوە بۆ پەرلەمان بۆ پەسەند کردن. . پڕۆژە یاسای چاكسازی مووچە و دەرماڵەكان، لە كۆتایی ساڵی 2017 لەلایەن حكومەتەوە ڕەوانەی پەرلەمان کرا و لە مانگی دووی ساڵی ڕابردوودا پەسەند كرا، بەڵام کاردانەوەى زۆری لێكەوتەوە و سەرۆكایەتی پەرلەمان پڕۆژەكەی گەڕاندەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران. .