گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران دەستی گرت بەسەر کەشتییەکی نەوت هەڵگری ئیماراتدا

2019.09.16 - 18:10
ئێران دەستی گرت بەسەر کەشتییەکی نەوت هەڵگری ئیماراتدا
ناس کورد- هێزە ئاوییەکانی سوپاى پاسدارانى ئێران بە تۆمەتی "بەقاچاخ بردنی نەوت" دەستیان گرت بەسەر کەشتییەکی دیکەی نەوت هەڵگردا. , ئەمڕۆ دوشەممە، 16ی ئەیلولی 2019، میدیاکانی ئێران هەواڵی ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە، هێزە دەریاییەکانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران  دەستیان گرتووە بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئیماراتدا، بە بیانوى ئەوەى "نەوتى بەقاچاخ بردووە". , ئاژانسی ئیرنای ئێرانی ئاماژەی بەوەداوە، ئەو کەشتییە بڕی 250 هەزار لیتر نەوتی تێدا بووە، لەگەڵ 11 کەس لە تیمە کەشتیوانیەکەی دەستبەسەرکراون. , ئەم ڕووداوەش دوای ئەوە دێت، کە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە هێرش کرایە سەر دوو مەیدانی نەوتی بەقیق و حەقل خەریس لەوڵاتی سعودیە، بەهۆی ئەو هێرشەوە نیوەی بەرهەمێنانی نەوتی ئەو وڵاتە ڕاوەستا. , لە نوێترین کاردانەوەشدا لەدژی ئەو هێرشە، هاوپەیمانی عەرەبی ڕایگەیاند: "ئەو هێرشەی کرایە سەر کۆگاکانی نەوتی سعودیە، بەچەکی ئێرانی ئەنجام دراون". , ,