کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- وەزارەتى پەروەردەى عێراق داوا لە ئەنجومەنى وەزیران دەکات رەزامەندى بدات لەسەر ئەنجامدانى خولى سێیەمى تاقیکردنەوەکان. . بەپێی بەیاننامەیەکى وەزارەتەکە، دەستەیەکى تایبەتى وەزارەت کۆبوونەوەیەکى ئەنجامداوە بۆ تاوتوێکردنى داواى لیژنەى پەروەردەى پەرلەمان لەبارەى ئەنجامدانى خولى سێیەمى تاقیکردنەوەکان بۆ ئەو خوێندکارانەى کە لە خولى دووەمدا کەوتوون. . ئاماژە بەوەشدراوە، لیژنەکە رەزامەندى لەسەر ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکان دەربڕیوە و داواکەى بۆ ئەنجومەنى وەزیران بەرزکردووەتەوە تا رەزامەندى لەسەر بدات. . وەزارەتى پەروەردە ئامادەیی خۆى بۆ ئەنجامدانى خولى سێیەمى تاقیکردنەوەکان دەربڕیوە ئەگەر ئەنجومەنى وەزیران رەزامەندى بدات لەو بارەیەوە.