گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەدوای هەڕەشەکانى ترەمپ

لەدوای تویتەکەى ترەمپ ئامادەین بۆ وەڵامدانەوە .. پۆمپیۆ تەلەفۆنی بۆ عەبدولمەهدی کرد

2019.09.16 - 11:51
App store icon Play store icon Play store icon
لەدوای تویتەکەى ترەمپ  ئامادەین بۆ وەڵامدانەوە .. پۆمپیۆ تەلەفۆنی بۆ عەبدولمەهدی کرد

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- لە سەروبەندی هێرشەکانى سەر کۆمپانیای ئارامکۆی سعودی، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەى ئەمریکا پەیوەندی تەلەفۆنی بە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عیراقەوە کرد. ئەمڕۆ دووشەممە، 16ی ئەیلولی 2019، نوسینگەى سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەنراوێکدا پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەى ئاشکراکردووە بەڵام هیچ باسێکى لە ناوەڕۆکی پەیوەندییەکە نەکردووە. https://www.facebook.com/Adil.Abd.Al.Mahdi1/posts/2697548946976295?__xts__%5B0%5D=68.ARAPwr4rAPlDDk0y5-UXEm_uRGrrt3exrpFMMOgHFKDUMfSsZKv25Ks0LY8jKcU9BUv0u_GtZ2jDUfjI2nt8UIvyOxOnfL_fUOUZR-8_jItsmvRtQZoAv9TwKrARdyUyjnFtEL-3jtATV1WGMTW9zVLtf2bio0HAv5byRF4tEbwAY-ByJq8Act70L-jfx_PfIucLFhzWuddTaN4B2A63Rosysvsg34XT_rcCYXPqJA6KSCcswNojEQeBzQZJPhLPXjb2UriJ1mHVbojFgQK_4t2Z_F73v0K2auXQ25o6Ieqey0L4sOjEm9X4Ep90_5ferjJXW05kfSfxOjjol3MWSg&__tn__=-R پەیوەندییەکەى پۆمپیۆ لەکاتێکدایە دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند، ئەمریکا لەوپەری ئامادەباشیدایە بۆ "وەڵامدانەوەی ئەو هێرشەى کە ژێرخانی نەوتیی سعودیەی کردە ئامانج" و واشنتنیش ئێران بە بەرپرسیار دەزانێت. ترەمپ لە تویتێکیدا دەڵێت، "کەرتی نەوتی سعودیە ڕوبەڕوی هێرش بووەتەوە، هۆکارێک هەیە بۆئەوەى بزانین هێرشکارەکە کێیە و لەوپەڕی ئامادەباشیداین بۆ وەڵامدانەوەى لەسەر بنەمای لێکۆڵینەوەکان، بەڵام چاوەڕێی شانشینی سعودیە دەکەین بزانین ئەوان کێ بە هۆکاری هێرشەکە دەزانن و بە چ شێوازێک وەڵام بدەینەوە." هاوکات هەر دوێنێ نوسینگەى سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەو "بانگەشانەى" ڕەتکردەوە کە خاکی عێراق بەکارهێنرابێت بۆ هێرشکردنە سەر سعودیە.